لێس شادۆکس
Les Shadoks
ژانەر: ئەنیمەیشن - کۆمیدی
وەرزى 1 - ئەڵقەی 1
ئەکتەرە سەرەکییەکان:
کلۆد پیپلۆ
کورتە:
لێس شادۆکس زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی ئەنیمەیشنە کە لەلایەن کارتۆنیستی فەرەنسی جاک ڕۆکسێلەوە دروستکراوە و هەستێکی زۆری لە فەرەنسا دروستکردووە کاتێک بۆ یەکەمجار لە ساڵانی ١٩٦٨-١٩٧٤ پەخشکرا.
شادۆکەکان لە ڕواڵەتدا باڵندە بوون، بە بێبەزەیی و گەمژەیی تایبەتمەند بوون و هەسارەیەکی دوو ڕەهەندی نیشتەجێ بوون.
کۆمەڵەیەکی دیکەی بوونەوەرەکانی ناو کانۆنی شادۆک بریتین لە گیبیەکان کە پێچەوانەی شادۆکەکانن بەو پێیەی زیرەکن بەڵام لاوازن و هەروەها لە هەسارەیەکی دوو ڕەهەندیدا نیشتەجێن.
ڕۆکسێل ئیدیعا دەکات کە زاراوەی شادۆک هەندێک وەرگیراو لە کاپتن هادۆک لە کتێبی سەرگەرمیەکانی تینتین لە نووسینی هێرجی وەرگرتووە و گیبیەکان لە بنەڕەتدا جی بین.
شادۆکەکان دیاردەیەکی بەرچاوی ئەدەبی و کولتووری و فەلسەفی بوون لە فەرەنسا.
ئێستاش فەرەنسییەکان ناوبەناو بەراوردکاری تەنزئامێز لەگەڵ شادۆکەکان بۆ سیاسەت و هەڵوێستێک کە بە بێمانا دەزانن بەکاردەهێنن. شادۆکەکان بە دروشمی وەک:
⁕"بۆچی بە ڕێگای ئاسان ئەنجامی بدەیت لە کاتێکدا دەتوانیت بە ڕێگای سەخت بیکەیت؟"
⁕"کاتێک مرۆڤ هەوڵی بەردەوام دەدات، لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت. بەم شێوەیە، تا زیاتر شکست بهێنێت، چانسی ئەوەی زیاترە کە کار بکات."
بۆ بینینی فیلمەکە بە ژێرنووسی کوردی سەردانی ماڵپەڕی
Oya9.com
بکە
هێشتا هیچ کۆمێنتێک نییە.