تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Adan Canto

Adan Canto

لەدایکبوونی: 1981-12-05 شوێنی لەدایکبوون: Ciudad Acuña, Coahuila, Mexico تێکڕای بەرهەم: 16

دەربارەی ئەکتەر

جۆزێف ئادان کانتۆ (بە ئینگلیزی : Joseph Adan Canto ) لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ - ٨ی ژانویەی ٢٠٢٤، ئەکتەری مەکسیکی بووە. بە ڕۆڵی سەنسپۆت لە فیلمی سوپەرکەسایەتی X-Men: Days of Future Past لە ساڵی ٢٠١٤ ناسرابوو. لە تەلەفزیۆنەکاندا، کانتۆ ڕۆڵی پاوڵ تۆرێسی گێڕا لە زنجیرە درامای فۆکس The Following، لە ساڵی ٢٠١٥ ڕۆڵی ئەی جەی مێنێندێز لە زنجیرەی ABC پرایم تایم Blood & Oil ڕۆڵی بینی. کانتۆ لە زنجیرە درامای نارکۆسدا ڕۆڵی سیاسەتمەداری ژیانی ڕاستەقینە ڕۆدریگۆ لارا بۆنیلای گێڕا. هەروەها بە ڕۆڵی ئارۆن شۆر لە درامای سیاسی نێتفلێکس بەناوی Designated Survivor ناسرا کە شانبەشانی کیفەر سازەرلاند ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕا. کانتۆ لە ساڵی ٢٠١٤ یەکەم کورتە فیلمی پێش سبەینێ نووسی و دەرهێنانی بۆ کردووە، کانتۆ لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی ڕیخۆڵە کوێرە کۆچی دوایی کردووە و هاوسەرەکەی و دوو منداڵی بەجێهێشتووە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.