تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Charles Bryant

Charles Bryant

لەدایکبوونی: 1879-01-08 شوێنی لەدایکبوون: Hartford- Cheshire - England - UK تێکڕای بەرهەم: 11

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیاوە چارڵز براینت (بە ئینگلیزی : Charles Bryant ) لە ٨ی ژانویەی ١٨٧٩ - ٧ی ئابی ١٩٤٨ ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی بەریتانی بووە. براینت لە ٨ی ژانویەی ١٨٧٩ لە شاری هارتفۆرد لە ویلایەتی چێشێر لەدایکبووە، لە کۆلێژی ئاردینگلی لە شاری ساسێکس خوێندوویەتی. لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا قوتابخانەی بەجێهێشت و بوو بە ئەکتەری شانۆ، سێ ساڵ دواتر گەشتێکی کرد بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکات لە فیلمی برادۆی، لە ساڵی ١٨٨٧دا ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی یەکەم لەدایک بوو. براینت ڕۆڵی سەرەکی بینی لە فیلمی شەمەندەفەری ڕووداوەکان (١٩١٤)، و بووکەکانی جەنگ (١٩١٦)، کە هاوکات یەکەم فیلم بوو کە هاوسەرەکەی ئالا نازیمۆڤا بەشداری تێدا کرد، براینت و نازیمۆڤا لە ساڵی ١٩١٨ گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای میترۆ پیکچەرز واژۆ کرد و شانبەشانی یەکتر لە کۆمەڵێک فیلمدا ڕۆڵیان گێڕا لەوانە فیلمی Revelation، Out of the Fog و Billions. لە ساڵی ١٩١٨ نازیمۆڤا کۆمپانیای نازیمۆڤا پرۆداکشنی دامەزراند و هەر لەوێشدا براینت دەستی بە دەرهێنانی کرد، لەگەڵ ئەوەی ئەو جووتە فیلمێکی وەرگێڕانی فیلمی سالۆمی ئۆسکار وایڵدیان لە ساڵی ١٩٢٣ دروستکرد، جووتبوونی براینت و نازیمۆڤا تەمەنی کورت بوو. بەڕواڵەت سالۆمی زۆر پێش سەردەمی خۆی کەوتبوو و لە بۆکس ئۆفیسدا شکستی هێنا و کۆمپانیای نازیمۆڤا پرۆداکشنی ئیفلاسی کرد. براینت جارێکی تر هەرگیز کاری فیلمی نەکرد، لەبری ئەوە گەڕایەوە بۆ برادۆی. دوای ماوەیەکی کەم لە جێهێشتنی هۆلیوود لە نازیمۆڤا جیابووەوە، وادیارە هاوسەرگیرییەکەیان تەنها هاوسەرگیرییەکی ئاسانکاری بووە و چیتر پێویست نەبووە. ئەو ئیدیعای کرد کە لە ٥ی کانوونی دووەمی ١٩١٢ لەگەڵ ئالا نازیمۆڤا هاوسەرگیری کردووە، بەڵام هاوسەرگیرییەکە هەرگیز ئەنجام نەدراوە و تەواو نەبووە. لە 16ی تشرینی دووەمی ساڵی 1925، براینت تەمەن 43 ساڵ، بە هاوسەرگیری لەگەڵ مارجۆری گیلهولی تەمەن 23 ساڵ لە ویلایەتی کۆنکتیکۆت، ڕۆژنامەنووسان و هەوادارانی نازیمۆڤا و خودی نازیمۆڤای سەرسام کرد. کاتێک ڕۆژنامەکان ئەو ڕاستییەیان ئاشکرا کرد کە چارڵز باری هاوسەرگیری ئێستای خۆی لە مۆڵەتی هاوسەرگیرییەکەیدا بە "تاک" ناوی هێناوە، ئاشکراکردنی ئەوەی کە هاوسەرگیری نێوان ئالا و چارڵز هەر لە سەرەتاوە ساختە بووە، نازیمۆڤای لە فەزیحەیەکدا تێوەگلاوە کە زیان بە ژیانی پیشەیی گەیاندووە. چارڵز و مارجۆری لە ساڵی ١٩٣٦ جیابوونەوە. براینت دوو منداڵی لەگەڵ گیلهولی بووە، چارڵز براینت جونیۆر و شیلا براینت. چارڵز و مارجۆری لە ساڵی ١٩٣٦ جیابوونەوە. لە ٨ی حوزەیرانی ١٩٤٨ شیلا هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆماننووسی ئەمریکی ڕیچارد یەتس کرد. براینت لە ٧ی ئابی ١٩٤٨ لە چیای کیسکۆ لە نیویۆرک لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.