تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Taies Farzan

Taies Farzan

شوێنی لەدایکبوون: Teheran, Iran تێکڕای بەرهەم: 15

دەربارەی ئەکتەر

تایس فەرزان، لە ساڵی ١٩٧٤ لە تاران لە دایکبووە، ئەکتەر، دەرهێنەری سینەما و بەرهەمهێنەری تورکی-ئەڵمانی-ئێرانییە. تایس فەرزان لە وڵاتی ئێران لەدایک بووە، بەشێکی تەمەنی منداڵی لە تورکیا بەسەر بردووە و لە ساڵی ١٩٩٠ ڕووی لە ئەڵمانیا کردووە و لە ساڵی ١٩٩٣ *ئەبیتور* (دەرچوونی قۆناغی ناوەندی)ی تەواو کردووە، لە ڕێگەی سیمینار و قوتابخانەی دراما و وۆرک شۆپی جۆراوجۆرەوە لە ئەڵمانیا و تورکیا ڕاهێنانی نواندنی وەرگرتووە. دواتر وەک ئەکتەری شانۆ و فیلم و تەلەفزیۆنی کاری کردووە، هەروەها وەک ئەکتەری دەنگی بۆ دراما ڕادیۆییەکان، لە سەرانسەری چەند وڵات و زمانێکدا. فەرزان یەکەم فیلمی درێژی لە ساڵی ٢٠٠٥ لە درامای *فاتریساید – برودەرمۆرد*ی یڵماز ئارسلان دەرکەوت. هەروەها بە کورتە فیلمەکەی *Weiße Lügen* (درۆی سپی) وەک دەرهێنەر سەرنجی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا، کە لە فێستیڤاڵی فیلم و ڤیدیۆی سەربەخۆی لۆس ئەنجلۆس لە ساڵی ٢٠٠٧دا خەڵاتی باشترین دەرهێنانی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا. وەک ئەکتەرێک ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی وەک *گۆڕی هیتلەر*، *ئیچیمدەکی سێسیز نەهیر*، *پیا*، و *ساندستەرن* بینیوە. سەرەڕای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی *ئەنتیگۆن* لە شانۆی دەوڵەتی ئەستەنبوڵ بینیوە. فەرزان بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئینگلیزی، ئەڵمانی کاردەکات، هەروەها خاوەنی زانیاری سەرەتاییە لە زمانی کوردیدا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.