Willard Robertson
لەدایکبوونی: 1885-12-31
شوێنی لەدایکبوون: Runnels, Texas, USA
تێکڕای بەرهەم: 129
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد ویلیارد ڕۆبەرتسۆن (ویلارد ڕۆبەرتسۆن) (بە ئینگلیزی : Willard Robertson ) (١ی ژانویەی ١٨٨٦ - ٥ی نیسانی ١٩٤٨) ئەکتەر و نووسەری ئەمریکی بوو. لە نێوان ساڵانی ١٩٢٤ بۆ ١٩٤٨ لە ١٤٧ فیلمدا بەشداری کردووە، لە شاری ڕونێڵز لە ویلایەتی تەکساس لەدایک بووە و لە شاری هۆلیوود لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کردووە. ویلیارد ڕۆبەرتسۆن بۆ یەکەمجار لە ویلایەتی تەکساس وەک پارێزەر کاری کردووە، بەڵام بەهۆی ئارەزووی لەناکاو بۆ نواندن پیشەکەی جێهێشتووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٠٧ بۆ ١٩٣٠ لە ١٦ شانۆگەریدا لە برادۆی دەرکەوتووە، ڕۆبەرتسۆن ڕۆڵی پاڵپشتی لە زۆرێک لە فیلمەکانی هۆلیووددا بینیوە لە ساڵی ١٩٣٠ تا ئەو ساڵەی کۆچی دوایی کردووە، بە شێوەیەکی گشتی پیاوە دەسەڵاتدارەکانی وەک پزیشک، بەرپرسانی هەڵبژێردراو، ئەفسەری سەربازی و هەروەها پارێزەرانی ڕۆڵی گێڕاوە. لە درامای سکیپی (١٩٣١) و بەدواداچوونەکەیدا سوکی (١٩٣١) ڕۆڵی باوکی توند و خۆشەویستی جاکی کوپەری گێڕا. هەروەها ڕۆبەرتسۆن لە فیلمی شەو لەبیر بکە (١٩٤٠) پارێزەرێکی خۆڕاگری و لە فیلمی ڕووداوی ئۆکس-بۆ (١٩٤٣)دا ڕۆڵی شەریفی ڕاستگۆی گێڕاوە. هەروەها ویلیارد ڕۆبەرتسۆن نووسەرێکی دیار بوو لە چەندین شانۆنامەدا، دوو لەوانە وەرگێڕدراون بۆ فیلم. هەروەها ڕۆمانی Moon Tide (1940)ی نووسی کە گۆڕدرا بۆ فیلمی درامای تریلەری Moontide (1942)ی ئارچی مایۆ کە جین گابین و ئیدا لوپینۆ ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا.فلمەکانی ئەکتەر (129)
Doctor X
1932
Wake Island
1942
I Am a Fugitive from a Chain Gang
1932
Brigham Young
1940
The Ox-Bow Incident
1943
Air Force
1943
Jesse James
1939
Union Pacific
1939
Central Airport
1933
The Last of the Mohicans
1936
Gambling Lady
1934
You and Me
1938
Housewife
1934
Nine Girls
1944
Wild Boys of the Road
1933