تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Engin Çağlar

Engin Çağlar

لەدایکبوونی: 1940-08-28 شوێنی لەدایکبوون: İstanbul, Türkiye تێکڕای بەرهەم: 31

دەربارەی ئەکتەر

ئینجین چاغلار (بە ئینگلیزی : Engin Çaghlar ) (٢٨ی ئابی ١٩٤٠ - ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، ئەکتەری سینەمای تورکی بووە. دایکی لە شاری سکۆپی لەدایکبووە. باوکی لە خێزانێکەوە هاتووە کە لە شارۆچکەیەکی بچووکی کەنارەکانی دەریای ئازۆڤەوە کۆچیان کردبوو بۆ ئەستەنبوڵ. باوکی خاوەنی کارگەیەک بوو کە کەرەستەی پیشەسازی دروست دەکرد. بۆ قۆناغی ناوەندی لە کۆلێژی ڕۆبەرت خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کورت لە یانەی گەلاتەسەرای یاری تۆپی پێی کردووە. لە زانکۆ لە ئەڵمانیا خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٦٥دا وەرگیرا بۆ سەربازی، لەکاتێکدا بۆ ماوەی دوو ساڵ وەک دەریاوان خزمەت دەکات، تەنانەت لە قوبرس جێگیر بووە. دوای دەرچوونی لە کێبڕکێیەک کە گۆڤاری سێس بەڕێوەی دەبرد و لە دوای ئوغور گوچلو پلەی دووەمی بەدەستهێنا. هەر لەو ساڵەدا ناوەکانی وەک کادر ئینانیر، سومەر تیلماچ، دەمیر قەرەهان و ئاڵتان بۆزکورتیش بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد. لە ساڵی ١٩٦٨ بە فیلمی "ئۆکسوز"ی بیلگە ئۆلگاچ دەستی بە کاری سینەمایی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٩ بە ڕۆڵگێڕانی شانبەشانی هولیا کۆچیگیت لە فیلمی Kınalı Yapıncak کە لە دەرهێنانی ئۆرهان ئاکسۆی بوو، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا. دوای واژۆکردنی لەگەڵ هولکی سانەر، بەشداری لە فیلمەکانی دەرهێنانی مێتین ئێرکسان کردووە و لە ساڵی ١٩٧٤ سینەمای جێهێشتووە، لەو کاتەوە لە چەند فیلمێکدا بەشداری کردووە بەڵام بە تەواوی نەگەڕاوەتەوە سینەما. لە ساڵی ٢٠١٦ بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری دامەزراوەی FİLMSAN هەڵبژێردرا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.