تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Edward Akrout

Edward Akrout

لەدایکبوونی: 1982-09-27 شوێنی لەدایکبوون: Paris,France تێکڕای بەرهەم: 24

دەربارەی ئەکتەر

ئێدوارد ئاکرۆت هونەرمەند و ئەکتەرێکی فەرەنسی-بەریتانییە. ئاکروت لە پاریس لەدایکبووە، لە نێوان فەرەنسا و ئینگلتەرا گەورە بووە. لە زانکۆی سۆربۆن فەلسەفەی خوێندووە، پێش ئەوەی بچێتە شاری (لێ کۆرس فلۆرانت) لە پاریس بۆ شانۆ، دواتر لە پەیمانگای نیشتمانی لە بوخارێست ماوەیەکی زۆری خوێندووە. لە نێوان لەندەن و نیویۆرک و پاریس دەژی. ئاکروت ڕووی لە ئینگلتەرا کردووە و لەوێ لە ئەکادیمیای مۆسیقا و هونەری درامای لەندەن (LAMDA) کاری نواندنی خوێندووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە کە ئەکروت دەرچووە، هەم لەسەر شاشە و هەم لەسەر شانۆ دیار بووە. نەوەى کۆمۆدۆری ئاسمانی ئەنتۆنی نۆرمان دەیڤسە (١٤ی ئابی ١٩١٨ – ١٩٨٨) ئەفسەرێکی هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیایە و لە جەنگی جیهانی دووەمدا وەک فڕۆکەوان کاری کردووە. ئاکروت بە ڕۆڵی The Dauphin لە فیلمی The Hollow Crown ناسراوە. ڕۆڵە دیارەکانی دیکە بریتین لە ئیڤ دی ئالێگری لە فیلمی The Borgias، لۆران دیبیان لە فیلمی Genius: Picasso، دیێگۆ لە فیلمی Killing Eve و ئێدوارد شتایچن لە فیلمی Rodin لە دەرهێنانی جاک دۆیلۆن.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.