تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Estela de Carlotto

Estela de Carlotto

لەدایکبوونی: 1930-10-22 شوێنی لەدایکبوون: Buenos Aires, Argentina. تێکڕای بەرهەم: 18

دەربارەی ئەکتەر

ئێنریکیتا ئیستێلا بارنز دی کارلۆتۆ (بە ئینگلیزی : Enriqueta Estela Barnes de Carlotto ) لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٠، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئەرجەنتینییە و سەرۆکی کۆمەڵەی داپیرانی پلازا دی مایۆیە. یەکێک لە کچەکانی بە ناوی لۆرا ئیستێلا کارلۆتۆ لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٧ لە بوینس ئایرێس لە کاتی دووگیانیدا ڕفێندرا و بێسەروشوێن بوو، لە ڕێگەی چیرۆکەکانەوە توانی دڵنیابێتەوە کە کچەکەی کوڕێکی لەدایک کردووە، و نەوەکەی خۆی وەرگیراوە و ناسنامەکەی گۆڕاوە. نزیکەی ٣٦ ساڵ بەدوایدا گەڕا، تا لە ٥ی ئابی ٢٠١٤، دوای پشکنینی DNA بە ئارەزووی خۆی لەلایەن کەسی پەیوەندیدارەوە ئەنجامدرا، نەوەکەی دەستنیشانکرا، و بووە ١١٤هەمین لە لیستی نەوە چاکبووەکاندا. کارلۆتۆ چەندین خەڵاتی وەرگرتووە بەهۆی کارەکانی لەگەڵ داپیرانی پلازا دی مایۆ (ئەبویلاس دی پلازا دی مایۆ)، لەوانە خەڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی مرۆڤ و خەڵاتی ئاشتی فێلیکس هۆفۆ بۆیگنی کە لەلایەن یونسکۆوە بەخشراوە. لە ساڵی ٢٠١٥دا وەک یەکێک لە ١٠٠ ژنەکەی بی بی سی ناوی هاتووە.

زنجیرەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.