Shadia
لەدایکبوونی: 1929-02-08
شوێنی لەدایکبوون: Cairo, Egypt
تێکڕای بەرهەم: 113
دەربارەی ئەکتەر
فاتمە ئەحمەد کەمال شاکر، زیاتر بە ناوی شانۆیی شادیە ناسراوە. ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی میسری بووە. بەهۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمە کۆمیدییە سووکەکان و دراماکان لە ساڵانی ١٩٥٠ و ١٩٦٠دا بەناوبانگ بوو. هاوسەری سێیەمی سەڵاح زولفیکار بوو. شادیە یەکێک بوو لە خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژە ئایکۆنییەکانی میسر و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێمای سەردەمی زێڕینی سینەمای میسری بووە و بە چەندین گۆرانی نیشتمانپەروەری ناسراوە. فیلم و گۆرانییەکانی لە میسر و جیهانی عەرەبیدا بەناوبانگن. ڕەخنەگران بە سەرکەوتووترین هونەرمەندی هەمەلایەنەی میسری و عەرەبی لە هەموو سەردەمێکدا دەزانن. یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمێکدا لە فیلمی "ئەزهەر و ئەشواک" (گوڵ و دڕک) بوو، دوا فیلمیشی "لە تاسعەلنی من ئانا" بوو (مەپرسە من کێم).[1] هەروەها بە گۆرانی نیشتمانپەروەرانەی "یا حەبیبتی یا مەسر" (ئەی میسر، خۆشەویستیم) و ڕۆڵی سەرەکی پێشکەوتووی لە فیلمی میسری "المرا ئەلمەغولا" (ژنە نەناسراوەکە) ناسراوە.[2] شەش لە فیلمەکانی لە ڕیزبەندی ١٠٠ فیلمی میسری سەدەی بیستەمدا هاتووە. لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ بووە یەکەم ئەکتەر کە لە لایەن ئەکادیمیای هونەری میسرییەوە بڕوانامەی دکتۆرای فەخری پێبەخشرا. نازناوی "بتی جەماوەر"ی پێبەخشرا، دوای فیلمە سەرکەوتووەکەی "مەعبودات ئەل گاماهیر" (بتی جەماوەر).[پێویستە وەرگێڕان] نازناوە دیارەکانی دیکە بریتین لە "گیتاری گۆرانی عەرەبی" و "گیتاری زێڕین".فلمەکانی ئەکتەر (113)
The Storm over Arabia
1961
Womens' Tailor
1969
Appointment with Life
1953
Raya and Sakina
1982
El Sab'a Afandi
1951
Bit of Fear
1969
My Wife the General Manager
1966
Ghaltet Habibi
1958
Wife Number 13
1962
Idol of the Masses
1967
Marriage for Half an Hour
1969
The Student
1961
El Murra El Maghoula
1959
Alley of The Pestle
1963
أمواج بلا شاطئ
1976