تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Tornike Gogrichiani

Tornike Gogrichiani

لەدایکبوونی: 1986-10-10 شوێنی لەدایکبوون: Kutaisi, Georgian SSR [now Republic of Georgia] تێکڕای بەرهەم: 21

دەربارەی ئەکتەر

تۆرنیک گۆگریچیانی ئەکتەر و دەرهێنەری جۆرجیایە. کاری نواندنی وەک خوێندکار لە زانکۆی شانۆ و فیلمی شۆتا ڕوستاڤێلی دەستی پێکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە چالاکانە وەک ئەکتەری شانۆ و سینەما کاری کردووە. یەکێک لە یەکەم ڕۆڵی شانۆیی، (ماکبێس) چەندین خەڵاتی ( وەک ئەکتەری پیاو) لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی شانۆدا بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٢ یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی فیلمی زازا ڕوسادزێس "A fold in my blanket"ی بینی. فیلمەکە لە شەست و سێهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین هەڵبژێردرا، لە بەشی "پانۆراما"ی بەرنامەی فەرمی. ساڵی 2016 یەکەم دەرهێنانی کورتە فیلمی (ئەندرۆ)ی ئەنجامدا، کە بۆ یەکەمجار لە 39ەمین فێستیڤاڵی سینەمایی مۆنپیلیە نمایشکرا، دوای ئەوە، لە چەندین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی پێشکەشکرا و خەڵاتی گەورەی لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران بەدەستهێنا. دووەم کورتە فیلمی "شەپۆلی گەرما" بەرهەمهێنانی هاوبەشی نێودەوڵەتییە لە نێوان جۆرجیا و کرواتیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.