تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Yoon Shi-yoon

Yoon Shi-yoon

لەدایکبوونی: 1986-09-26 شوێنی لەدایکبوون: Suncheon, South Jeolla, South Korea تێکڕای بەرهەم: 54

دەربارەی ئەکتەر

یۆن شی یۆن ئەکتەر و کەسایەتی تەلەفزیۆنی کۆریای باشوورە و لەلایەن کۆمپانیای MOA Entertainment بەڕێوەدەبرێت. لە شاری سونچۆن لە کۆریای باشوور لەدایک بووە. بۆ یەکەمجار لە سیتکۆمی ڕۆژانەی "High Kick Through the Roof" بەشداری کرد. لە ڕیکلامێکی ڕیکلامی مۆبایلی بوبی بوبی لەگەڵ گروپی کچانی بەناوبانگی T-ara دەرکەوت. هەروەها ٤ تاکە گۆرانی بۆ دەنگی ڕیکلامەکە وتووە. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٤، یۆن بە نهێنی ناوی خۆی تۆمارکرد لە هێزی دەریایی کۆماری کۆریا و لە ٢٧ی ژانویەی ٢٠١٦ دەرچوو. لە مانگی ئایاری ٢٠١٦ بووە ئەندامی کاستی ئاسایی وەرزی سێیەمی بەرنامەی جۆراوجۆری "٢ ڕۆژ و یەک شەو". لە ساڵی ٢٠١٩ نواندنی دەنگی بۆ فیلمە ئەنیمەیشنەکانی "پابوس" و"باکوگان: هێزی شەڕ" کردووە. عاشقێکی بەئەمەکی کتێبە. باس لەوە دەکرێت کە لە ماڵەوە خاوەنی زیاتر لە ٢٠٠٠ کتێبە. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥ گرێبەستێکی تایبەتی لەگەڵ دەزگای نوێی R&C Entertainment واژۆکرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.