تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Engin Günaydın

Engin Günaydın

لەدایکبوونی: 1972-01-29 شوێنی لەدایکبوون: Erbaa, Tokat, Turkey تێکڕای بەرهەم: 22

دەربارەی ئەکتەر

ئینجین گونایدین (بە ئینگلیزی : Engin Günaydin )، ئەکتەر و ئەکتەری کۆمیدی تورکی لە دایکبووی ٢٩ی ژانویەی ١٩٧٢یە. گونەیدین لە شاری ئێربای سەر بە پارێزگای تۆکات لەدایک بووە. خوێندنی زانکۆیی لە کۆنسێرڤاتۆری زانکۆی هاسێتێپی دەستپێکردووە، بەڵام لە ساڵی دووەمدا گۆڕاوە بۆ زانکۆی میمار سینان و لەوێشەوە لە شانۆ دەرچووە. لە ساڵی ١٩٩٧ ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی ئۆتۆگارگارادا هەبوو کە بووە هۆی ئەوەی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی بیر دەمێت تیاترۆدا ڕۆڵی زابیتا عیرفانی گێڕا. دواتر لە فیلمی ئەسکیم عەسکیم لەگەڵ مەهمەت عەلی هەولێر و ئیمێل سەین ڕۆڵی گێڕاوە. ساڵی 2001 لە فیلمی یەزگی لە دەرهێنانی زێکی دەمیرکوبوز ڕۆڵی گێڕاوە کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی لە فێستیڤاڵی ئەنقەرە وەرگرتووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ لە بەرنامەی ئۆکان بایولگەن دەستی کرد بە سکێچ. لە ساڵی ٢٠٠٥ ئۆفەرێکی گولسە بیرسێلی وەرگرت و پەیوەندی بە کاستی فیلمی سیتکۆمی ئەڤروپا یاکاسیەوە کرد وەک بورهان ئاڵتینتۆپ کە بەناوبانگترین ڕۆڵی بوو. لە ساڵی ٢٠٠٩ سیناریۆی فیلمی ڤاڤین لە دەرهێنانی برایانی تایلان نووسیوە و ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. بۆ ئەمەش ژمارەیەک خەڵاتی سیناریۆنووسی لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەستەنبوڵ و خەڵاتی یەسیلکام و خەڵاتی سیاد بەدەستهێنا. جگە لەوەش زنجیرەیەک نمایشی ستاند ئاپی کردووە بە ناوی O Hikayedeki Mal Benim. خەڵاتی باشترین ئەکتەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەدانا گۆڵدن بۆڵ لە ساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ ئیلیا سەلمان بۆ ڕۆڵی لە فیلمی Inside هاوبەش کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.