Alexandros Logothetis
لەدایکبوونی: 1970-12-01
شوێنی لەدایکبوون: Athens, Greece
تێکڕای بەرهەم: 42
دەربارەی ئەکتەر
ئەلێکساندەرۆس لۆگۆتێتیس (بە یۆنانی: Αλέξανδρος Λογοθέτης) (لەدایکبووی ١٩٧٠) ئەکتەری شانۆیی و فیلم و تەلەفزیۆنی یۆنانییە و بە ڕۆڵەکانی لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە یۆنانییەکەی To Nisi (The Island) و زنجیرە بچووکە تەلەفزیۆنییە بچووکەکانی کوشتنی ماگپای و کوشتنی گوڵەبەڕۆژەی بەریتانی ناسراوە. ئەلێکساندەرۆس لۆگۆتیس لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان لەدایک بووە، باوکی ئەکتەر ئیلیا لۆگۆتیس بووە (١٩٣٩ – ٢٠٢٤)، دایکی نووسەرە بە ناوی ئێفتیچیا کالیتەراکی. ئەو لەلایەن دایکیەوە پەروەردە کراوە، دوای ئەوەی دایک و باوکی لە تەمەنی سێ ساڵیدا جیابوونەتەوە. لۆگۆتیس لە قوتابخانەی درامای شانۆی نیشتمانی یۆنان خوێندوویەتی، لە ساڵی ١٩٩١ دەرچووە، دواتر لە قوتابخانە پەروەردەییەکانی هونەر لە لەندەن خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٩٩٨ بە پلەی ماجستێر لە بواری نواندن دەرچووە. لۆگۆتێتیس ڕۆڵی گەورەی لە بەرنامە تەلەفزیۆنییە یۆنانیەکان هەبووە لەوانە زنجیرەی To Nisi (بە یۆنانی: Το Νησί؛ ئینگلیزی: دوورگەی) لە ساڵی ٢٠١٠، کە لەسەر بنەمای ڕۆمانی دوورگە لە نووسینی ڤیکتۆریا هیسلۆپ بووە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا لۆگۆتیس خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی لە خەڵاتی فیلمی دەوڵەتی یۆنان وەرگرت بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی Gamilia narki لە ساڵی ٢٠٠٣. هەروەها لۆگۆتیس لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ The 10 بەشدارە، لۆگۆتیس لە زۆرێک لە فیلمە یۆنانیەکاندا ڕۆڵی گێڕاوە، لەم دواییانەدا فیلمی The Promotion (Exilixi) بووە، کە لۆگۆتیس خەڵاتی لیژنەی دادوەری بۆ باشترین نمایش لە فێستیڤاڵی فیلمی یۆنانی سانفرانسیسکۆ لە ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٤ لۆگۆتیس ڕۆڵی لە چەندین مینی زنجیرەی تەلەفزیۆنی زمانی ئینگلیزیدا هەبووە. یەکەمیان فیلمی (Magpie Murders) بوو کە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی ئەنتۆنی هۆرۆڤیتز بوو، کە لە ساڵی ٢٠٢١ فیلمی گیراوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کەناڵەکانی PBS و Britbox پەخشکرا، هەروەها BBC One لە ساڵی ٢٠٢٣، دووەمیان زنجیرەی بچووکی Moonflower Murders بوو لە ساڵی ٢٠٢٤ کە لەسەر بنەمای ڕۆمانێکی تری هۆرۆڤیتز بوو.فلمەکانی ئەکتەر (30)
Monday
2021
Adults in the Room
2019
Like a Prairie Cock in Wyoming
1996
At Home
2014
Saison Morte
2021
Σε γνωρίζω από την όψη - 200 χρόνια Ελλάδα
2021
In the Strange Pursuit of Laura Durand
2019
Gamilia Narki
2003
Business in Balkan
1996
Enastros tholos
From the Earth to the Moon
2013
Polk
2014
Without Milk
2015
Amerika Square
2016
Alter Ego
2007