تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Raugi Yu

Raugi Yu

لەدایکبوونی: 1963-12-31 شوێنی لەدایکبوون: Montreal, Quebec, Canada تێکڕای بەرهەم: 25

دەربارەی ئەکتەر

لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا یو دەستی کرد بە دەرکەوتنی لە تەلەفزیۆن. لە ساڵی ١٩٩٨ لە یەک ئەڵقەی فیلمی The Sentinel دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠٠١ دەنگی کوک بووە لە چەند ئەڵقەیەکی زنجیرە ئەنیمەیشنی منداڵانی PBS، ساگوا، پشیلە سیامی چینی و هەروەها لە ئەڵقەیەکی فیلمی فریشتەی تاریکدا. لە ساڵانی ٢٠٠٢ – ٢٠٠٤ لە سێ ئەڵقەی فیلمی Da Vinci’s Inquest بەشداری کردووە. لە یەک ئەڵقەی فیلمی Gather Up Little People ئەڵقەکانی فیلمی Dead Like Me لە ساڵی ٢٠٠٣ و دوو ئەڵقەی فیلمی The Dead Zone لە ساڵی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤ بینراوە، هەروەها ڕۆڵی کوڕە چینیەکەی لە فیلمی Spook لە ساڵی ٢٠٠٣ بینیوە.  هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٥ دەنگی وێندی باتلەری لە ئەڵقەیەکی زنجیرە ئەنیمەیشنی The Cramp Twins دابین کرد. هەروەها هاوڕێیەتی سێلین ڕۆزە – ئەندامی دیار و بەرچاوی کۆمپانیای UBC Improv لە ڤانکۆڤەر، کۆڵۆمبیاى بەریتانی. لە ساڵی ٢٠٠٦ یو لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی Intelligence، و Masters Of Horror دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕۆڵی دێنیس لە فیلمی کاتێک پیاوێک لە دارستاندا دەکەوێت و واین کوان لە ئەڵقەیەکی فیلمی یۆریکادا ڕۆڵی بینیوە. لەم دواییانەدا یو وەک کام فۆنگ لە زنجیرەی JPod بینرا. یو بەشێک بوو لە کاستی دووبارەبوونەوەی فیلمی مێستێر یۆنگ. لە ساڵانی سەرەتای نواندنیدا، یو لە چەندین بەرهەمی شانۆدا بینرا، کە زۆری نەخایاند گەشەی کرد و بوو بە کاری فیلم و تەلەفزیۆنی. بۆ ماوەی چەند ساڵێک و لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای ٢٠٠٠ەکاندا، یو ئەکتەر بووە لە کۆمپانیای بارد ئۆن زە بیچ لە ڤانکۆڤەر، ئێستا بەردەوامە لە ڕاهێنەری نواندن. لە ساڵی ٢٠٠٢، یو ڕۆڵی شای سیامی لە بەرهەمی شانۆیی شانۆی ژێر ئەستێرەدا لە فیلمی The King And I بینی. لە بەهاری ساڵی ٢٠٠٨، یو دەرهێنەری فیلمی The Odd Couple بوو بۆ کۆمپانیای شانۆی ئاسیایی کەنەدی ڤانکۆڤەر. لە ساڵی ٢٠١٠-٢٠١١ەوە، ڕاوگی لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی نیو ئیمەیج لە شاری ڤانکۆڤەر لە ویلایەتی کۆڵۆمبیاى بەریتانی وانە دەڵێتەوە. هەروەها وانە بە پرۆگرامی هاوینەی شکسپیری گەنج دەڵێتەوە کە بارد ساڵانە بۆ گەنجانی تەمەن هەشت بۆ هەژدە دەیخاتە ڕوو.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.