تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Joan Gardner

Joan Gardner

لەدایکبوونی: 1926-11-16 شوێنی لەدایکبوون: Chicago, Illinois, USA تێکڕای بەرهەم: 10

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد جوان گاردنەر (بە ئینگلیزی : Joan Gardner ) (١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦ - ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢) ئەکتەری ئەمریکی بوو کە زۆرترین چالاکی لە ڕۆڵی دەنگیدا هەبووە. هەروەها سیناریۆنووس و گۆرانیبێژ و نووسەر و ئاوازدانەر بووە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٢٦ لە شاری شیکاگۆی ویلایەتی ئیلینۆیس لەدایکبووە، لە دایک و باوکی ناویان جاک "جامبۆ" گاردنەر بووە، کە مۆسیقاری بەناوبانگی جاز بووە و ئەدلاید (کلاین) گاردنەر بووە. لەسەر شانۆ دەستی بە کاری هونەری کردووە. لە ساڵانی ١٩٤٨-١٩٤٩ سیناریۆی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی Pantomime Quiz و Time For Beany نووسیوە. گاردنەر جگە لە نووسینی سیناریۆ و کتێب، وەک ئاوازدانەری مۆسیقا بۆ فیلمەکانیش کاری کردووە. بەڵام زۆرترین چالاکیی وەک ئەکتەری زنجیرە ئەنیمەیشنی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی بووە. دەنگی سپانکی لە فیلمی The Adventures of Spunky and Tadpole، Tanta Kringle و چەندین ڕۆڵی مێینەی جۆراوجۆری دیکەی لە فیلمی تایبەتی کریسمسدا Santa Claus Is Comin' to Town، بۆنی بۆنێت و مادام ئێسمێرێلدا لە فیلمی تایبەتی تەلەفزیۆنی Here Comes Peter Cottontail ڕۆڵی جۆزێفین بۆناپارتی بینیوە لە بەرامبەر ناپلیۆنی گرۆچۆ مارکس لە فیلمی تایبەتی ئەنیمەیشنی The Mad, Mad, Mad Comedians و Zazu the Fairy Godmother لەسەر پاوند پپیز. لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ لەگەڵ بەرهەمهێنەر ئێدوارد جانیس هاوسەرگیری کردووە و لە ژێر ناوی جوان جانیسدا نووسیویەتی. جوان گاردنەر لە ١٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٢ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.