Haldun Dormen
لەدایکبوونی: 1928-04-05
شوێنی لەدایکبوون: Mersin, Türkiye
تێکڕای بەرهەم: 26
دەربارەی ئەکتەر
ئەحمەد هەڵدون دۆرمێن، ئەکتەری شانۆ و سینەما و زنجیرە تەلەفزیۆنی و دەرهێنەری فیلمی تورکیە، لە ٥ی نیسانی ١٩٢٨ لە دایکبووە. دۆرمێن بە ڕەچەڵەک تورکی قوبرسییە. سەعیت عومەر بەی باوکی بازرگانێکی قوبرسی بوو، دایکی نیمەت ڕوشتو هانم کچی پاشایەکی خەڵکی ئەستەنبوڵ بوو. بنەماڵەکەی پێش یەکەم ڕۆژی لەدایک بوونی دۆرمەن لە شیشلی نیشتەجێ بوون. یەکەم ئەزموونی نواندنی لەسەر شانۆ وەک خوێندکاری ئامادەیی لە ئامادەیی گالاتاسەرای هەبووە، کە کارەکتەرێکی لە شانۆنامەیەکدا بە ناوی دەمیربانک نیشانداوە. خوێندنی لە کۆلێژی ڕۆبەرت تەواو کردووە. لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بەهۆی ڕووداوێکەوە پێی چەپی بریندار بووە. بۆ خوێندنی شانۆ، چووە ئەمریکا و لە زانکۆی یێڵ خوێندوویەتی. بە بڕوانامەی ماستەر دەرچووە. ماوەی دوو ساڵ وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە شانۆ جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا کاری کردووە. لە ٤ شانۆگەریدا لە پاسادینا پلەیهاوس لە هۆلیوود بەشداری کردووە. کاتێک گەڕایەوە بۆ ئیستەنبوڵ، بە دەرهێنانی موحسین ئەرتوغرول چووە سەر شانۆی کوچوک ساهنێ و بە شانۆنامەی سینایەت ڤار یەکەم ڕۆڵی خۆی لە بەردەم بینەری تورکدا هەبوو.فلمەکانی ئەکتەر (18)
Bizimkiler: Hüdaverdi - Pırtık
1971
Girgiriye
1981
Hain
2024
Hicran Sokağı
2007
Bitmeyen Yolculuk
2018
Şeytan Tüyü
2016
Kibarlık Budalası
2020
Düşkünüm Sana
1983
Adım Adım
2016
İzzet Günay Belgeseli
2008
Ertuğrul Muhsin Bey: Bir Tutkunun Kahramanı
2023
Tete ve Masal: Rüyalar Diyarı
2025
You Can Do It, My Dear!
2022
That Woman
1982
Yeşil Işık
2002