تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Jason Fuchs

Jason Fuchs

لەدایکبوونی: 1986-03-05 شوێنی لەدایکبوون: New York City, New York, USA تێکڕای بەرهەم: 19

دەربارەی ئەکتەر

جەیسن ئیسحاق فۆکس (بە ئینگلیزی : Jason Isaac Fuchs ) لەدایکبووی ٥ی ئازاری ١٩٨٦، ئەکتەر و سیناریۆنووسی ئەمریکییە، بە نووسینی Ice Age: Continental Drift (٢٠١٢)، Pan (٢٠١٥) و Wonder Woman (٢٠١٧) ناسراوە. هەروەها بە ڕۆڵی لۆڕێنس گرای لە فیلمی دراماتیکیی فۆکس The Passage ناسراوە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٥ فوکس لە لیستی ٣٠ ساڵانی ژێر ٣٠ ساڵی فۆربێسدا جێگیرکرا. وەک نووسەرێک، فیلمەکانی داهاتی زیاتر لە یەک ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلاری لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێناوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ١٠٠ سیناریۆنووس کە زۆرترین داهاتیان هەبووە لە هەموو سەردەمێکدا، یەکێکە لە تەنها دوو نووسەری خوار تەمەنی ٤٠ ساڵ لەو لیستەدا. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Jason Fuchs، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.