Daniel Emilfork
لەدایکبوونی: 1924-04-07
شوێنی لەدایکبوون: Providencia, Santiago, Metropolitan Region, Chile
تێکڕای بەرهەم: 65
دەربارەی ئەکتەر
دانیال ئێمیلفۆرک بێرنشتاین (بە ئینگلیزی : Daniel Emilfork Berenstein ) لە ٧ی نیسانی ١٩٢٤ - ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەکتەری شانۆ و فیلمی شیلی بووە. ئیمیلفۆرک لە شاری پرۆڤیدێنسیای شیلی لەدایکبووە، دوای ئەوەی دایک و باوکی سۆسیالیستی جوولەکە خەڵکی کیێڤ لە پۆگرۆمێک لە ئۆدێسا هەڵهاتن. لە تەمەنی 25 ساڵیدا شیلی بەجێدەهێڵێت و لە فەرەنسا نیشتەجێ دەبێت، چونکە بە گوتەی هاوڕێکەی ئەلیخاندرۆ جۆدۆرۆڤسکی، هەستی بە ئاسوودەیی نەکردووە کە پیاوێکی هاوڕەگەزباز بێت لە شیلی. ڕووخساری ئێمیلفۆرک لە نۆرم دەرچووبوو و وای لێکردبوو ببێتە ئەکتەری کارەکتەری هەڵبژێردراو بۆ فیلمەکانی وەک شاری منداڵە ونبووەکان (١٩٩٥). تایبەتمەند بوو لە ڕۆڵی خراپەکاران. پێشتر ڕۆڵی لە فیلمی کابوسی شەیتان (١٩٧١)، گەشت لەگەڵ خاڵۆزاکەم (١٩٧٢) و کازانۆڤای فێلینی (١٩٧٦)، لە فیلمی چەتەی دەریایی ڕۆمان پۆلانسکی (١٩٨٦) و لە فیلمی تاکساندریا (١٩٩٤) بینیبوو. تا مردنی بەردەوام بوو لە نواندن، دوا فیلمی لە ساڵی ٢٠٠٧ دەرکەوت، دەنگ و لەهجەی ئیمیلفۆرک لەکاتی قسەکردن بە فەرەنسی لەڕادەبەدەر سەرنجڕاکێش و ناوازە بوو. لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆچی دوایی کرد. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیاوە دانیێل ئێمیلفۆرک مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.فلمەکانی ئەکتەر (59)
Pirates
1986
The City of Lost Children
1995
School for Love
1955
Who Stole the Body?
1963
Sans famille
1958
Nutty, Naughty Chateau
1963
What's New Pussycat?
1965
Travels with My Aunt
1972
Trans-Europ-Express
1966
Kill!
1971
Subversion
1979
Fellini's Casanova
1976
The Beautiful Prisoner
1983
Goha
1959
Riviera
1987