تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Rana Jung Bahadur

Rana Jung Bahadur

لەدایکبوونی: 1952-11-23 شوێنی لەدایکبوون: Pathankot, Punjab, India تێکڕای بەرهەم: 82

دەربارەی ئەکتەر

ڕانا جونگ بەهادور لە ڕۆژى 23-11-1952 لە شارى پاتانکۆت لە ویلایەتى پەنجاب لە هیندستان لەدایکبووە. ئەکتەری فیلم و بەرهەمهێنەری فیلم و کۆمیدی هیندییە. ڕانا جونگ بەهادور قوتابخانەکەی لە D.A.V تەواو کردووە. قوتابخانەی نمونەیی لە شاری چاندێگار. وەک کۆمیدییەک لە هەردوو پیشەسازی فیلمی هیندی و پەنجابیدا بەناوبانگە. هەرچەندە زیاتر ڕۆڵێکی کورتی کۆمیدی ڕۆڵی گێڕاوە بەڵام ڕۆڵەکانی کاریگەر بوون. یەکەم کاری نواندن لە ساڵی ١٩٨٠ بە فیلمی پەنجابی چان پاردێسی ئەنجامدا. یەکەم دەرکەوتنی لە بۆلیوود بە فیلمی واریس لە ساڵی ١٩٨٨ ئەنجامدا. دوای ئەوەش لە چەندین فیلمی پەنجابی و بۆلیووددا بەشداری کردووە. لە نێو ئەو فیلمانەی کە کاری لەسەر ڕۆڵی خۆی کردووە لە فیلمەکانی وەک دوپلیکێت و دولهێ ڕاجا و دامال لە ڕیزی دیارترین فیلمەکان بووە. فیلمە دیارەکانی پەنجابی بریتین لە فیلمەکانی Pure Panjabi، Jatt & Juliet، Pure Panjabi، Kaptaan و Ambarsariya لەنێو ئەوانی تردا. دوایین فیلمی پەنجابی کە بڵاوکرایەوە بەناوی Thug Life و ڕۆڵی لەم فیلمەدا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ستایشی کرا. لە ماوەی نزیکەی ٤ دەیەدا، لە زیاتر لە ١٠٠ فیلمدا کاری کردووە لەنێویاندا هیندی و پەنجابی. لە ڕۆڵی کۆمیدی و پاڵپشت و خراپەکاردا بینراوە. (CelebrityBorn هیندستان)
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.