Anders Randolf
لەدایکبوونی: 1870-12-16
شوێنی لەدایکبوون: Viborg, Denmark
تێکڕای بەرهەم: 96
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیاوە ئەندەرس ڕاندۆڵف (بە ئینگلیزی : Anders Randolf ) (١٨ی کانوونی دووەمی ١٨٧٠ - ٢ی تەمموزی ١٩٣٠) ئەکتەری ئەمریکی دانیمارکی بوو لە فیلمە ئەمریکییەکان لە ساڵی ١٩١٣ تا ١٩٣١. ئەندێرس لە شاری ڤیبۆرگ لە دانیمارک لەدایکبووە و لەوێ بووەتە سەربازێکی پیشەگەر لە سوپای دانیمارک و شمشێربازێکی ئاست بەرزی جیهانی. لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨٩٠ کۆچی کرد بۆ ئەمریکا و بە خێرایی خۆی دایە دەست خولیای تەواوی ژیانی بۆ شانۆ. دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت سەرۆکایەتی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی خۆی کرد، کە ناوی Frontier Features, Inc. بوو، ڕاندۆڵف وەک یەکێک لە باشترین خراپەکارەکانی شاشەی هۆلیوود جێگیر بوو. زۆرجار وەک ئەندەرس ڕاندۆڵف ناودەبرێت، لە ڕۆڵی کارەکتەرەکاندا لە بەرامبەر ئەستێرەکانی وەک جۆن باریمۆر (شێرلۆک هۆڵمز ١٩٢٢)، ماری پیکفۆرد (دۆرۆتی ڤێرنۆن لە هادۆن هۆڵ ١٩٢٤) دۆگلاس فێربانکس (چەتەی دەریایی ڕەش ١٩٢٦) و گرێتا گاربۆ (ماچ ١٩٢٩) دەرکەوتووە. هەروەها لە چەندین کورتە فیلمی کۆمیدی بۆ هال ڕۆچ شانبەشانی چارلی چەییز و لۆرێل و هاردی بەشداری کردووە پێش مردنی لە ساڵی ١٩٣٠ دوای دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە دوای نەشتەرگەری گورچیلە. دواتر لە گۆڕستانی فرێدریکسبێرگ لە شاری کۆپنهاگن لە دانیمارک بە خاک سپێردرا.فلمەکانی ئەکتەر (96)
Me, Gangster
1928
The Jazz Singer
1927
Slim Shoulders
1922
Shanghai Lady
1929
Dearie
1927
The Sin Sister
1929
The Happy Warrior
1925
The Last Performance
1929
The Lion and the Mouse
1919
Noah's Ark
1928
The Black Pirate
1926
Ranson's Folly
1926
Sins of Ambition
1917
The Kiss
1929
Iron and Steel
1914