تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Robert Durst

Robert Durst

لەدایکبوونی: 1943-04-12 شوێنی لەدایکبوون: New York City, New York, USA تێکڕای بەرهەم: 4

دەربارەی ئەکتەر

ڕۆبێرت ئالان دورست (بە ئینگلیزی : Robert Alan Durst ) (١٢ی نیسانی ١٩٤٣ - ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٢) بکوژێکی سزادراوی ئەمریکی بوو، گومانی بکوژی زنجیرەیی و میراتگری خانووبەرە بوو. کوڕی سیمۆر دورست، گەورە خانووبەرە لە شاری نیویۆرک و برا گەورەی دۆگلاس دورست، سەرۆکی ڕێکخراوی دورست بوو. ڕۆبێرت دورست ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا دوای دیارنەمانی چارەسەرنەکراوی هاوسەرەکەی، کاثلین مەککۆرماک دورست لە ساڵی ١٩٨٢؛ کوشتنی هاوڕێی دێرینی خۆی لە ساڵی ٢٠٠٠ سوزان بێرمان، کە لە ئەیلوولی ٢٠٢١دا بەهۆیەوە سزا درا؛ و کوشتنی دراوسێی مۆریس بلاک لە ساڵی ٢٠٠١ لە شاری گالڤێستۆن لە ویلایەتی تەکساس، کە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بەهۆیەوە بێتاوان دەرچوو، هەرچەندە بە دەستکاریکردنی بەڵگەکان بەهۆی پارچەپارچەکردنی ئەندامەکانی بلاک و فڕێدانی ئەندامەکانی جەستەی لە کەنداوی گالڤێستۆن سزا درا. دورست لە ١٠ی ژانویەی ٢٠٢٢ لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لە کاتی مردنیدا، دورست چاوەڕێی دادگاییکردن بوو بە تۆمەتێکی نوێ، بەهۆی کوشتنی هاوسەرەکەی کەتی مەککۆرماک دورست، دوای ٣٩ ساڵ لە دیارنەمانی.

فلمەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.