تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Antoine Lumière

Antoine Lumière

لەدایکبوونی: 1840-10-18 شوێنی لەدایکبوون: Besançon, France تێکڕای بەرهەم: 4

دەربارەی ئەکتەر

ئەنتوان لومێر (بە ئینگلیزی : Antoine Lumière ) لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٨٤٠ لە دایکبووە - ١٠ی شوباتی ١٩٠٤، بازرگان و فۆتۆگرافەرێکی فەرەنسی بووە، زیاتر بە باوکی برایانی لومیێر، ئۆگست و لویس ناسراوە. لە ساڵی ١٨٦٠ شارەکەی خۆی لە هاوت ساون بەجێدەهێڵێت و کارێکی فۆتۆگرافی لە شاری بێسانسۆن دامەزرێنێت. تا ساڵی ١٨٧٠ ڕووی لە شاری لیۆن کرد و لەوێ کارەکەی فراوانتر کرد و کارگەیەکی پیشەسازی بۆ دروستکردنی پلاکی فۆتۆگرافی دروست کرد. لە ژێر سەرکردایەتی ئەو کۆمپانیای لومێر بووە بە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی و لە کۆتاییدا ٣٠٠ کەسی دامەزراندووە و ساڵانە ١٥ ملیۆن پلاکی فۆتۆگرافی بەرهەم دەهێنێت. لە ساڵی ١٨٩٣ کوڕەکانی ئەنتوان بە ناوەکانی ئۆگست و لویس دەستیان بەسەر کارگەکەدا گرت و ئەوە داهێنانەکانیان بوو کە بووە هۆی پەرەسەندنی سینەما، لەگەڵ داهێنانی سینەماتۆگراف لەلایەن برایانی لومێرەوە شۆڕشێکی گەورەی لە پیشەسازی فیلمدا کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.