Nur Sürer
لەدایکبوونی: 1954-06-21
شوێنی لەدایکبوون: Bursa, Turkey
تێکڕای بەرهەم: 74
دەربارەی ئەکتەر
نور سورەر لە دایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٤، خانمە ئەکتەرێکی تورکیایە. خوێندنی لە ئامادەیی کچانی بورسا ئەنادۆڵ تەواو کردووە. سەرەتای کاری سینەما بە فیلمی (بەرێکتلی تۆپراکلەر ئوزێریندێ) لە دەرهێنانی ئێردێن کیرال (لە سەر خاکە بەپیتەکان) دەستی بە کاری سینەما کردووە و دووجار لە فێستیڤاڵی فیلمی پرتەقاڵی زێڕینی ئەنتالیا خەڵاتی "باشترین ئەکتەر"ی بەدەستهێناوە. تا ئێستا لە زیاتر لە چل فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە. یەکەم کاری نێودەوڵەتی فیلمی ئاینا بوو لە ساڵی ١٩٨٤، ئەم فیلمە خەڵاتی ئۆسکاری فیلمی "باشترین فیلمی زمانی بیانی"ی لە ساڵی ١٩٩١ بەدەستهێنا، دواتر ئومودا یۆلکولووک (١٩٩٠)، دانکل شاتن دێر ئەنگست (١٩٩٣) و یارا (١٩٩٨) بەدوای خۆیدا هێنا. بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری لەگەڵ بولێنت کایاباس کردووە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ سەرپ کورای کردووە کە بەهۆی ئەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی چەپی چەکداری بزووتنەوەی ١٦ی حوزەیران بووە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە. سورەر کە لە نزیکەوە حەزی لە مافەکانی ژنانە، بە هەڵوێستی سیاسیش ناسراوە. لە ساڵی ٢٠٠٧ بەشداری لە ئاهەنگەکانی ١ی ئایار لە ئەستەنبوڵ کرد و لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکرا بەڵام ڕۆژێک دواتر ئازادکرا. سورەر ڕۆڵی کارەکتەری "نێریمان کۆزجوئۆغڵو"ی لە زنجیرە تەلەفزیۆنی ئاسی بینی کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٩ لە کەناڵ دی پەخشکرا. لە ساڵی ٢٠٢١ سورەر بە فیلمی سێن، بن لینین گەڕایەوە سینەما و بە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ئایلە لە ساڵی ٢٠٢٣ درێژە بە کاری نواندنی تەلەفزیۆنی دەدات.فلمەکانی ئەکتەر (49)
Tunnel
2021
Sultana
2026
Black Sun
2019
Ashes
2024
The Witch
2024
The Trace
1994
Revenge of the Snakes
1985
Uzlaşma
1991
10 Days of a Bad Man
2023
Çakallarla Dans 8: Şututgart Çıkarması
2026
Cheery blossom time
1990
Son Urfalı
1986
Gülizar
2004
If It's Meant to Be
2020