تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Mary Queeny

Mary Queeny

لەدایکبوونی: 1913-11-16 شوێنی لەدایکبوون: Lebanon تێکڕای بەرهەم: 20

دەربارەی ئەکتەر

خانمە ئەکتەر و سەرنوسەر و بەرهەمهێنەرێکی میسری و بەڕەچەڵەک لوبنانی، ماری کوینی، لە ساڵی ١٩١٦ لە شارۆچکەی تەنوورین کە دەکەوێتە باکووری لوبنان لەدایک بووە، دوای مردنی باوکی، ڕووی لە میسر کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ دایکی و خوشکەکەیدا بژی. لە ساڵی ١٩٢٩ دەستی بە کاری نواندن کردووە، ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی (غەدە ئەلسەحرا) گێڕاوە، تا ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٥٠ بەردەوام بووە لە نواندن. لەنێو فیلمەکانیدا (بەدوای ژندا بگەڕێ، ماگدا، ژنی حەوتەم، ژنی بێ پیاو). جگە لە نواندن، ماری کوینی لە ماوەی ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠دا وەک سەرنوسەر کاری کردووە. هەروەها لە ڕێگەی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی تایبەتی خۆی و هاوسەرەکەی ئەحمەد گەڵال ژمارەیەکی زۆر فیلمی بەرهەمهێناوە، لەوانە: (کوڕی نیل، بەیانی ڕۆژێکی نوێ، بادوور، و سبەی خۆشەویستی دەگەڕێتەوە). لە ساڵی ٢٠٠٣ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.