تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Krzysztof Krauze

Krzysztof Krauze

لەدایکبوونی: 1953-04-02 شوێنی لەدایکبوون: Warsaw, Poland تێکڕای بەرهەم: 3

دەربارەی ئەکتەر

کریستۆف کراوز (Krzysztof Krauze) (بە ئینگلیزی : Krzysztof Crauze ) (٢ی نیسانی ١٩٥٣ - ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤) دەرهێنەری سینەمایی و سینەماکار و ئەکتەری پۆڵەندی بوو، بە فیلمی تریلەری "قەرز" (١٩٩٩) ناسراوە. کراوز لە شاری وارشۆ لەدایکبووە و لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا خوێندنی سینەماکاری لە قوتابخانەی نیشتمانی فیلم لە شاری لۆدز تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٨٠ پۆڵەندای بەجێهێشت، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ گەڕایەوە، لە ساڵانی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکاندا لە ستۆدیۆی بەرهەمهێنانی جۆراوجۆر لە پۆڵەندا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن گۆڤاری Życie ی پۆڵەندییەوە وەک "پیاوی ساڵ" دەستنیشانکرا. هەروەها لە چەندین فیلمی دەرهێنەرانی تری پۆڵەندا ڕۆڵی گێڕاوە. کراوز لە ساڵی ٢٠٠٦ تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە، لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Krzysztof Krauze، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.