José Elías Moreno
لەدایکبوونی: 1956-06-13
شوێنی لەدایکبوون: Mexico City, Distrito Federal, Mexico
تێکڕای بەرهەم: 43
دەربارەی ئەکتەر
خۆسێ ئێلیاس مۆرێنۆ لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لە شاری مەکسیکۆ سیتی لە ویلایەتی دیستریتۆ فیدراڵی لە مەکسیک لەدایکبووە. کوڕی ئەکتەر و بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری مەکسیکی خۆسێ ئیلیاس مۆرێنۆ و بیاتریس گۆنزالێز دی کۆسیۆیە. خوشکەکەی ئەکتەری مەکسیکی بیاتریس مۆرێنۆیە و لە تەلەفزیۆنەکانیشدا دەردەکەوێت. لە ساڵی ١٩٦٩ کاتێک تەمەنی ١٣ ساڵ بوو، دایک و باوکی و داپیرەی دایکی بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا، کاتێک خێزانەکە گەشتیان کرد بۆ ماڵەکەی خۆیان لەسەر ڕێگای کواوتلا لە مۆرێلۆس. ئەو و خوشکەکانی چوونە لای خاڵۆ و مامی خۆیان بژین. پاشان، چووە ماڵی ئەکتەری مەکسیکی خولیۆ ئەلیمان، هاوڕێیەکی گەورەی باوکی و وەک جێبەجێکاری منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی دەستنیشانکرا. بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر لە ساڵی ١٩٧٥ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Supervivientes de los Andes بینی. لە ساڵی ١٩٧٧ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی تەلەفزیۆنی Marcha nupcial بینی. هەروەها بە درێژایی ژیانی هونەری لە فیلمی زیاتردا ڕۆڵی گێڕاوە. زیاتر بە ڕۆڵگێڕان لە تەلەنۆڤێلەکاندا ناسراوە وەک لە؛ ئامۆر ئین سیلێنسیۆ، ئامۆر دی نادی، دی فرێنتێ ئەل سۆل، سێنتیمێنۆس ئاجێنۆس، مۆریر دۆس ڤیسێس، ڕوبی، سوێنۆس ی کارامێلۆس، هێریداس دی ئامۆر، پاسیۆن، جورۆ کو تی ئامۆ، کامالیۆنێس، ئەمۆر براڤیۆ، کویێرۆ ئامارتێ و چەندانی تر. هاوسەرگیری لەگەڵ مارو کردووە و خاوەنی ٣ منداڵن بە ناوەکانی ئێلیاس و ماریا و ئەندریا.فلمەکانی ئەکتەر (19)
زنجیرەکانی ئەکتەر (24)
Rubí
2004
The Rich Also Cry
1979
Valiant Love
2012
Primer Amor, a 1000 x Hora
2000
Shadows of the Past
2014
El Dragón: Return of a Warrior
2019
Ángela
1998
Papás por conveniencia
2024
Camaleones
2009
Papás por siempre
2025
A Double Identity
2010
Overcoming heartbreak
2020
Boundless Love
2024
Boundless Love
2024
Thinking of You
2023