Blanca Estela Pavón
لەدایکبوونی: 1926-02-21
شوێنی لەدایکبوون: Minatitlan, Veracruz, Mexico
تێکڕای بەرهەم: 14
دەربارەی ئەکتەر
ماریا بلانکا ئیستێلا پاڤۆن ڤاسکۆنسێلۆس (بە ئینگلیزی : María Blanca Estela Pavón Vasconcelos - ٢١ی شوباتی ١٩٢٦ - ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٩) ئەکتەری سینەمایی مەکسیکی سەردەمی زێڕینی سینەمای مەکسیک بوو. لە زۆرێک لە فیلمە کلاسیکەکانی ساڵانی چلەکاندا وەک ژنێکی گەنج بەشداری کردووە. ژیانی پیشەیی لە نێوان ساڵانی ١٩٤٨ بۆ ١٩٤٩ گەیشتە لوتکە، لە ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٤٩ لە ڕووداوێکی فڕۆکەدا لە نزیک گڕکانی پۆپۆکاتێپێتڵ کە دەکەوێتە نێوان شاری مەکسیک و پویبلا گیانی لەدەستدا. خەڵاتی ئاریێلی بۆ باشترین ئەکتەری کچ لە ساڵی ١٩٤٧ لە فیلمی Cuando lloran los valientes بەدەستهێنا و بەهۆی ڕۆڵە سەرکەوتووەکانی لە فیلمە مەکسیکییەکاندا پاڵێوراو بوو بۆ فیلمێکی دیکە. شانبەشانی ئەستێرەی مەکسیکی پێدرۆ ئینفانتێ لە چەندین فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە لەنێویاندا فیلمی لۆس ترێس هواستێکۆس لە ساڵی ١٩٤٨.فلمەکانی ئەکتەر (14)
Vuelven los García
1947
This was Pedro Infante
1963
El niño de las monjas
1944
The Woman I Lost
1949
We the Poor
1948
Los tres huastecos
1948
The Well-paid
1948
Cortesana
1948
You the Rich
1948
Ladronzuela
1949
En cada puerto un amor
1949
Las puertas del presidio
1949
En los altos de Jalisco
1948
When the Brave Cry
1947