تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Derek Muller

Derek Muller

لەدایکبوونی: 1982-11-09 شوێنی لەدایکبوون: Traralgon, Australia تێکڕای بەرهەم: 9

دەربارەی ئەکتەر

دێریک ئەلێکساندەر مۆلەر لەدایکبووی ئوسترالیای کەنەدییە، پەیوەندیکەری زانستی و سینەماکار و کەسایەتییەکی تەلەفزیۆنییە، کە بە دروستکردنی کەناڵی یوتیوبی ڤێریتاسیۆم ناسراوە. دکتۆر دێریک مۆلەر دروستکەری کەناڵی ڤێریتازیۆمە کە باس لە زانست دەکات و زیاتر لە ٨ ملیۆن بەشداربووی هەیە و نزیکەی ملیارێک بینەری هەیە، براوەی خەڵاتی ستریمی بۆ زانست یان پەروەردە لە ساڵی ٢٠١٧. میوانداری فیلمە دیکۆمێنتارییە خەڵاتکراوەکانی کردووە: یۆرانیۆم: پێچانی کلکی ئەژدیها، دیجیتس، و ڤیتامانیا بۆ تۆڕەکانی پەخشی نێودەوڵەتی. هەروەها پەیامنێر بووە لە بەرنامەی بیڵ نای جیهان ڕزگار دەکات لە نێتفلێکس و پێشکەشکاری بەرنامەی زانستی ئوسترالیا بووە بە ناوی کاتالیست. لەگەڵ نیل دیگراس تایسۆن، میچیۆ کاکو، فەرماندەی وێستگەی بۆشایی ئاسمان کریس هادفیڵد، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر شانۆ دەرکەوتووە، هەروەها هاوبەشی میوانداری ڕێپێوانی مارشی بۆ زانستی ساڵی ٢٠١٧ی کردووە لە واشنتۆن مۆڵ. ئەو دەستی بە کیتێکی دروستکردنی مۆلیکولی موگناتیسی کرد بە ناوی Snatoms کە لە کاتژمێری یەکەمدا ئامانجی بودجەی خۆی تێپەڕاند و 10 هەزار یەکە فرۆشرا و ئێستا لە ئەمازۆن بەردەستە. مۆلەر بڕوانامەی لە فیزیای ئەندازیاری لە زانکۆی کوینز لە کەنەدا تەواو کردووە، هەروەها دکتۆرای لە فیزیای ئەندازیاری بەدەستهێناوە. لە توێژینەوەی پەروەردەی فیزیا لە زانکۆی سیدنی. بابەتەکەی تێزەکەی بریتی بوو لە 'دیزاینکردنی مالتیمیدیای کاریگەر بۆ پەروەردەی فیزیا'.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.