تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Nicholas Kadi

Nicholas Kadi

لەدایکبوونی: 1952-09-22 شوێنی لەدایکبوون: Istanbul, Turkey تێکڕای بەرهەم: 26

دەربارەی ئەکتەر

نیکۆلاس کادی، لە دایکبووی نەمیر ئەلکادی؛ ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٥٢، ئەکتەری ئەمریکی عێراقی لەدایکبووی تورکیایە. کادی لە دایکبووی شاری ئەستەنبوڵی تورکیایە و بە ڕەچەڵەک عێراقییە. باوکی بە ناوی نزار ئەلکادی باڵیۆزی عێراق بووە. کادی لە چەندین سیتکۆم و زنجیرەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە، وەکو JAG، Sleeper Cell، Alias، 24، ER، The Young and the Restless و The Wayans Bros. شارەزای زمانی عەرەبی و فەرەنسییە. بەپێی شرۆڤەی ڕای داون چۆنگ و ڕۆن پێرلمان لە دیڤیدی لا گێر دو فیۆ (1981)، کادی لە سێتی فیلمەکەدا هاوسەرەکەی ناسیوە (ئەو پەرستارێکی لەسەر سێتی فیلمەکە بووە لە سکۆتلەندا) و ڕۆن باوکی خوایە بۆ کچەکەیان. برای دووانەکەی نەسیر ئەلکادییە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا نیکۆڵاس کادی، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.