تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Ladan Tabatabaei

Ladan Tabatabaei

تێکڕای بەرهەم: 11

دەربارەی ئەکتەر

لادان تەباتەبایی یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی ئێران. لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری تارانی پایتەختی ئێران لە دایکبووە، دەرچووی بەشی نواندنی شانۆ لە قوتابخانەی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران بووە. دەستی بە کاری نواندن کرد لە زانکۆ بە نمایشکردن لە شانۆنامەی خوێندکاران. سەرەتا بە مەیلی بوکەڵەسازی خوێندوویەتی پاشان مەیلی خۆی لە بواری نمایشکردن و نواندندا گۆڕی و سەرنجی لەسەر ئەم بوارە بوو. هێشتا کۆلێژی تەواو نەکردبوو، کە سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە "فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەدجر" بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی "سۆرینا، دایکی بەخت" لە ساڵی ١٩٩٤، لە ساڵی ١٩٩٥ زانکۆی تەواو کردووە، لەو ساڵەدا وەک ئەکتەر لە فیلمی "سایە بە سایە" لە لایەن عەلی ژێکانەوە کاری کردووە و دەستی بە کاری سەرکەوتووی خۆی کردووە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.