تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Prince Harry, Duke of Sussex

Prince Harry, Duke of Sussex

لەدایکبوونی: 1984-09-15 شوێنی لەدایکبوون: Paddington, London, England, UK تێکڕای بەرهەم: 58

دەربارەی ئەکتەر

شازادە هاری، دوکی ساسێکس، KCVO ADC (لەدایکبووی هێنری چارڵز ئەلبێرت دەیڤد؛ ١٥ی ئەیلوولی ١٩٨٤) ئەندامی بنەماڵەی شاهانەی بەریتانیایە. کوڕە بچووکەکەی چارڵز شازادەی وێڵز و دیانا شازادەی وێڵزە و لە هێڵی یەک لە دوای یەک بۆ سەر تەختی بەریتانیا لە پلەی شەشەمدایە. لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٨ هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەری ئەمریکی میگان مارکل کرد. چەند کاتژمێرێک پێش ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە، داپیرەی، شاژن ئەلیزابێسی دووەم، کردی بە دوکی ساسێکس. کوڕی ئەو دوو هاوسەرە بەناوی ئارچی ماونتباتن-ویندسۆر لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩ لەدایکبووە. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ ئەو دوو هاوسەرە نیازی خۆیان ڕاگەیاند بۆ پاشەکشەکردن لە ڕۆڵە باڵاکانی خێزانی شاهانە و سەربەخۆبوون لە ڕووی داراییەوە و دابەشکردنی کاتەکانیان لە نێوان کەنەدا و بەریتانیادا. جگە لەوەش، هاری چیتر لە بەهاری ٢٠٢٠ بەدواوە نازناوی بەرزایی شاهانەی خۆی بەکارناهێنێت و دەستبەرداری پۆستەکەی وەک کاپتنی گشتی هێزی دەریایی شاهانە دەبێت.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.