تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Rositza Danailova

Rositza Danailova

لەدایکبوونی: 1933-11-26 شوێنی لەدایکبوون: Sofia, Bulgaria تێکڕای بەرهەم: 4

دەربارەی ئەکتەر

ڕۆزیتزا دانایلۆڤا، ئەکتەری شانۆ و سینەمای بولگارییە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ لە شاری سۆفیا لە ویلایەتی بوگاریا لەدایکبووە. سەرەتا لە ئەکادیمیای ناشنای شانۆ و هونەری فیلن لە شاری سۆفیا لە بولگاریا لە "نواندن" دەرچووە و دواتر لە ئەکادیمیای هونەری شانۆ لە سانت پترسبۆرگ لە ڕووسیا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە. ڕۆزیتزا دانایلۆڤا زیاتر لە ١٥٠ ڕۆڵی لە شانۆ جۆراوجۆرەکاندا هەیە: لە دیمیترۆڤگراد، دۆبریچ، بورگاس، سلیڤن، شانۆی سوپای بولگاریا، شانۆی تەنز و شانۆی نیشتمانی. دووجار هاوسەرگیری کردووە - یەکەمجار بۆ ئیڤان کۆندۆڤ و جاری دووەم بۆ دەرهێنەر کۆنستنتین ئۆبرێشکۆڤ. خاوەنی دوو منداڵە بە ناوەکانی لامبی کۆندۆڤ کە هاوکات ئەکتەرە و ڕۆزیتزا ئۆبرێشکۆڤا کە دەرهێنەری شانۆیە. ڕۆزیتزا دانایلۆڤا خوشکی ئەکتەری بەناوبانگی بولگاری ستیفان دانایلۆڤە.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.