تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Zhao Tao

Zhao Tao

لەدایکبوونی: 1977-01-28 شوێنی لەدایکبوون: Taiyuan - Shanxi - China تێکڕای بەرهەم: 25

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. ژاو تاو (بە چینی: 赵涛، لەدایکبووی ٢٨ی ژانویەی ١٩٧٧) ئەکتەری بەناوبانگی چینییە، لە چین و ئەوروپا کاردەکات، زیاتر لە ١٠ فیلمی هەیە کە لە ساڵی ١٩٩٩ دەستی بە کاری هونەری کردووە، مۆزی دەرهێنەر جیا ژانگکە. ژاو بۆ یەکەمجار لە ڕێگەی هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ دەرهێنەری چینی جیا ژانگکێ هاتە ناو ناوبانگێکی نێودەوڵەتی و شانازیی بەوە دەکرێت کە یارمەتی گەیاندنی سینەمای چینی بۆ ئەوروپا و بەتایبەتی ئیتاڵیا. وەک شون لی لە فیلمی Io sono Li کە باشترین ڕۆڵی سەرەکییە تا ئێستا، بووە یەکەم ئەکتەری ئاسیایی کە خەڵاتی لە فیلمی David di Donatello بەدەستهێناوە. زمانی زگماکی ژاو بە زمانی جینییە، بەڵام فرە زمانە، فێری قسەکردنی زمانی ئیتاڵی و ماندارین و سێچوانی بووە. ژیاننامە لە ٢٨ی ژانویەی ١٩٧٧ لە شاری تایوان لە شانشی لەدایکبووە، کە هاوکات زێدی پاڵەوانەکەیە لە فیلمی Still Life. لە منداڵیدا سەمای کلاسیکی چینی خوێندووە. لە ساڵی ١٩٩٦ ناوی خۆی لە بەشی سەمای فۆلکلۆر لە ئەکادیمیای سەمای پەکین تۆمار کردووە. دوای تەواوکردنی خوێندن بووەتە مامۆستای سەما لە کۆلێژی ئاسایی تایوان، لەوێ لە کاتی کاستینگ بۆ پلاتفۆرم لەلایەن جیاەوە بینراوە. لەو کاتەوە زۆرجار پێکەوە کاردەکەن. لە ساڵی ٢٠١١ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی ئیتاڵی شون لی و شاعیر لە نووسینی ئەندریا سێگرێ بینی، فیلمەکە لە بەشی ڕۆژانی ڤێنیز لە ٦٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز نمایشکرا. ژاو خەڵاتی دەیڤید دی دۆناتێلۆ، خەڵاتی ئۆسکاری ئیتاڵی بۆ باشترین ئەکتەری کچ بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی دوو زمانەیی.

زنجیرەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.