تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Nancy Nevinson

Nancy Nevinson

لەدایکبوونی: 1918-07-26 شوێنی لەدایکبوون: Chittagong, Bengal Presidency, British India تێکڕای بەرهەم: 43

دەربارەی ئەکتەر

نانسی نێڤینسۆن (بە ئینگلیزی : Nancy Nevinson ) لە ٢٦ی تەمموزی ١٩١٨ - ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٢، ئەکتەری ئینگلیزی لەدایکبووی هیندستانە. نێڤینسۆن لە شاری چیتاگۆنگ لە ویلایەتی بەنگالی ڕۆژهەڵات لە هیندستانی بەریتانیا لەدایکبووە. نێڤیسۆن لەسەر شانۆ و فیلم و تەلەفزیۆن کاری کردووە. هەروەها دەنگی بۆ گەنج و پیر دۆبلاژ کردووە. لە فیلمەکانی فۆکس هۆڵ لە قاهیرە (١٩٦٠)، ڕووناکی لە گۆڕەپان (١٩٦٢)، کوڕانی خاتوو گیبۆنس (١٩٦٢)، ئەڵقەی سیخوڕەکان (١٩٦٤)، سیخوڕەکە کە لە ساردەوە هاتە ژوورەوە (١٩٦٥)، بۆ خۆشەویستی ئادا (١٩٧٢)، نیشانەکان (١٩٧٤)، عیسا لە ناسریە (١٩٧٧)، S.O.S. تایتانیک (١٩٧٩)، لی پێتۆمان (١٩٧٩)، بەرزکردنەوەی تایتانیک (١٩٨٠)، یۆنگ شێرلۆک هۆڵمز (١٩٨٥) و خاتوو دالۆوەی (١٩٩٧). لە ساڵی ٢٠٠١دا ڕووی لە وۆکینگهام کرد، بۆ ماڵێکی خانەنشینی کە لەلایەن سندوقی خێرخوازانی سینەما و تەلەفزیۆنەوە پارەی بۆ دابینکرابوو بە تایبەتی بۆ کەسایەتییە فیلم و تەلەفزیۆنییەکان. نێڤینسۆن لە ٢٥ی ژانویەی ٢٠١٢ لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا لەوێ کۆچی دوایی کردووە. لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.