تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Nikos Aliagas

Nikos Aliagas

لەدایکبوونی: 1969-05-13 شوێنی لەدایکبوون: Paris, France تێکڕای بەرهەم: 45

دەربارەی ئەکتەر

نیکۆس ئەلیاگاس لەدایکبووی ١٣ی ئایاری ١٩٦٩، ڕۆژنامەنووس و وەرزشکاری یۆنانی-فەرەنسییە، بە پێشکەشکاری بەرنامەی واقیعی فەرەنسی ئەکادیمیای ئەستێرە و دەنگ – La plus belle voix ناسراوە. هەردوو دایک و باوکی بە ناوەکانی ئەندرێاس و هارولا ئەلیاگاس یۆنانین. باوکی خەڵکی ناوچەی ستامنا لە شاری ئایتۆلیا-ئەکارنانیایە و دایکی خەڵکی شاری مێسۆلۆنگییە کە دەکەوێتە هەمان یەکەی ناوچەیی لە یۆنان. لە تەمەنی منداڵیدا لە نێوان فەرەنسا و یۆنان ژیاوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣ ئەستێرەی میوان بووە لە بەرنامەیەکی یۆنانی Koita ti Ekanes و کلیپەکانی ئەکادیمیای ستارەکانی پێشکەش کردووە. کتێبێکی بە ناوی "من لەدایک بووم بە یۆنانی: ئەفسانە یان قوتابخانەی ژیان". پێشکەشکاری بەرنامەیەک بوو لە تەلەفزیۆنی ئەلفا بە ناوی "گرۆس پلان" کە تێیدا ئەستێرە نێودەوڵەتییەکانی وەک سێلین دیۆن، جان پاوڵ گۆڵتیێر، سیلڤێستەر ستالۆن و هێلێنا پاپاریزۆ ناسی] ئەو پێشکەشکاری فەرەنسی بەرنامەی The Voice: la plus belle voix ە. فرە زمانە، توانای ئەوەی هەیە بە پێنج زمان قسە بکات. سەرچاوە: بابەتی "Nikos Aliagas" لە ویکیپیدیا بە زمانی ئینگلیزی، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA 3.0.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.