Tetsu Komai
لەدایکبوونی: 1894-04-23
شوێنی لەدایکبوون: Kumamoto, Japan
تێکڕای بەرهەم: 52
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. تێتسو کۆمای (駒井哲 Komai Tetsu) (بە ئینگلیزی : Tetsu Komai ) ( 駒井哲 Komai Tetsu ) (٢٣ی نیسانی ١٨٩٤ - ١٠ی ئابی ١٩٧٠) ناسراو بە تێتسو کۆمای، ئەکتەرێکی ژاپۆنی-ئەمریکی بوو، بە ڕۆڵە بچووکەکانی لە فیلمەکانی هۆلیووددا ناسراوە. کۆمای لە شاری کومامۆتۆی ویلایەتی کیوشو لەدایکبووە، لە ساڵانی ١٩٢٠ تا ناوەڕاستی شەستەکان بەشێکی بچووکی لە زیاتر لە ٥٠ فیلمدا هەبووە. لە فیلمە سەرەتاییەکانیدا، تێتسۆ کە بەزۆری بانگهێشت دەکرا بۆ ڕۆڵی کارەکتەری چینی، زۆرجار بە زاراوەی سووکایەتیپێکەر وەک "چین" وەسف دەکرا. لە زۆرێک لە فیلمەکانیدا ڕۆڵی خراپەکاری بینیوە. لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٠٧ کۆچی کرد بۆ ئەمریکا و گەیشتە بەندەری سیاتڵ؛ دوای ئەم کۆچکردنە سەرەتاییە چەند ساڵێک لە سیاتڵ ژیاوە. لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا، ئەکتەرەکە و هاوسەرەکەی و منداڵەکانیان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی دیکەی ژاپۆنی-ئەمریکی و بیانی نیشتەجێی ژاپۆنی لە سەنتەری گواستنەوەی جەنگی ڕووباری گیلا لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ٢٧ی ئابی ١٩٤٢ تا ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٤٥ زیندانی کران. لە شاری گاردینا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی سستبوونی دڵی کۆنگێستیڤەوە لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.فلمەکانی ئەکتەر (47)
Island of Lost Souls
1932
The Letter
1940
The Night Walker
1964
History Is Made at Night
1937
The Singing Marine
1937
The Criminal Code
1931
Tokyo Joe
1949
The Real Glory
1939
Sundown
1941
China Seas
1935
White Woman
1933
The Princess Comes Across
1936
Old Ironsides
1926
Now and Forever
1934
Klondike Annie
1936