تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Phoebe Foster

Phoebe Foster

لەدایکبوونی: 1895-07-09 شوێنی لەدایکبوون: Center Harbor, New Hampshire, USA تێکڕای بەرهەم: 9

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد فۆبی فۆستەر (بە ئینگلیزی : Phoebe Foster ) لەدایکبووی ئەنجێلین ئیگار؛ ٩ی تەمموزی ١٨٩٦ - حوزەیرانی ١٩٧٥، ئەکتەری شانۆ و سینەمای ئەمریکی بووە. فۆستەر لە ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ هونەرە دراماتیکییەکان خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩١٤ دەستی بە دەرکەوتنی لە بەرنامەی برادۆی کرد، سەرەتا بە بەرهەمهێنانی فیلمی ژێر بەرگی ڕۆی کوپەر مێگرۆ دەستی پێکرد. دواتر دەرکەوتنەکانی لە برادۆی بریتی بوون لە فیلمی پیاوی سەندرێلا (١٩١٦)، سێ کەسی قەرەباڵغی (١٩١٩)، کاپتن ئەپڵجاک (١٩٢١)، گۆرانیبێژی جاز (١٩٢٥) و تۆپاز (١٩٣٠). دوای ئەوەی لە یەک دوو کورتە فیلمدا دەرکەوت، لە ساڵی ١٩٣١ یەکەم فیلمی درێژی خۆی لە فیلمی خانمە لەکەدار لە دەرهێنانی جۆرج کوکۆر شانبەشانی تالوڵا بانکهێد ئەنجامدا. هەر لەو ساڵەدا لە فیلمی فریشتەی شەو لە دەرهێنانی ئێدمۆند گۆڵدینگ لەگەڵ نانسی کارۆل و فرێدریک مارچ دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٣٣ لە فیلمە کۆمیدییەکانی ئێمە باشترەکان و ئێوارەخوان لە هەشتدا بوو کە هەردووکیان لە دەرهێنانی کوکۆر بوو. دوای دوو ساڵ لە فیلمی وەرگێڕانی تۆڵستۆی ئانا کارینینا لەگەڵ گرێتا گاربۆ دەرکەوت. هەروەها لە ساڵی ١٩٣٥ گەڕایەوە بۆ برادۆی بۆ نمایشکردنی کورتی فیلمی Living Dangerously. لە ساڵی ١٩٣٦ یەکەم دەرکەوتنی لەسەر شانۆ لە لەندەن بوو، لە بەرهەمێکی شەوی ١٦ی ژانویە ڕۆڵی سەرەکی بینی. دوا فیلمی فۆستەر فیلمی The Gorgeous Hussy بوو لە ساڵی ١٩٣٦. دوا بەرهەمی لە برادۆی فیلمی American Landscape (١٩٣٨) بوو. ژیانی کەسی فۆستەر لە ساڵی ١٨٩٦ بە ناوی ئەنجلین ئیگار (ڕەنگە ئیگەر) لە شاری سەنتەر هاربەر لە ویلایەتی نیو هامپشایر لەدایکبووە. کچی ئارسەر و ئێمیلی ئیگار بووە. فۆستەر لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٢٧ لەگەڵ ملیۆنێر هارۆڵد لیرۆی ویتنی میراتگری سامانێکی کارگەی ئاسن هاوسەرگیری کرد، ویتنی چەند ڕۆژێک پێشتر لە هاوسەرەکەی پێشووی جیابووەوە. ئەو دوو هاوسەرە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک هاوسەرگیریەکەیان بە نهێنی هێشتەوە پێش ئەوەی ڕۆژنامەکان بزانن. لە ساڵی ١٩٤٣ داوای جیابوونەوەیان کرد، فۆبی فۆستەر لە ساڵی ١٩٧٥ لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساشوستس کۆچی دوایی کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.