Jaime Chávarri
لەدایکبوونی: 1943-03-20
شوێنی لەدایکبوون: Madrid, España
تێکڕای بەرهەم: 25
دەربارەی ئەکتەر
دەرهێنەری سینەمایی ئیسپانی لە شاری مەدرید لەدایک بووە. دەرچووی بەشی یاسا بووە، هەرگیز وەک پارێزەر کاری نەکردووە. دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لە قوتابخانەی ئۆفیسیال دی سینەماتۆگرافیا خوێندوویەتی و وەک ڕەخنەگری فیلم بۆ گۆڤاری فیلم ئایدیاڵ کاری کردووە لە هەمان کاتدا چەندین کورتە فیلمی لە سوپەر ٨ دروست کردووە. یەکەم فیلمی درێژی تاکە کەسی بریتی بوو لە Los viajes escolares (١٩٧٤). لە ساڵی ١٩٧٦ فیلمێکی دیکۆمێنتاریی ژیاننامەیی (El desencanto)ی بڵاوکردەوە کە باس لە شاعیر لیۆپۆڵدۆ پانێرۆ دەکات. ئەم فیلمە خەڵاتی باشترین فیلمی لەلایەن سیرکولۆ دی ئێسکریتۆریس سینەماتۆگرافیکۆسەوە پێبەخشرا. فیلمی A un dios desconocido (١٩٧٧) کە هیکتۆر ئەلتێریۆ ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە و سیناریۆکە لەلایەن ئیلیاس کوێرێخێتاوە نووسراوە. دواتر فیلمی Dedicatoria (1980) و Bearn o la sala de las muñecas (1983) کە فێرناندۆ ڕی و ئیمانۆل ئاریاس و ئەنجێلا مۆلینا ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. یەکێک لە بەرهەمە ناسراوەکانی بریتییە لە فیلمی Las bicicletas son para el verano (1984) کە لەسەر بنەمای شانۆنامەیەکی فێرناندۆ فێرنان گۆمێز دروستکراوە. فیلمەکە لە ڕۆڵی سەرەکیدا ئاگۆستین گۆنزالێز، ڤیکتۆریا ئەبریل، ماریسا پارێدێس و گابینۆ دیێگۆ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئیسپانیادا ڕوودەدات. فیلمی El rio de oro (1986) ئەنجێلا مۆلینا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. دواتر فیلمی Las cosas del querer (1989) دێت کە فێرناندۆ کۆلۆمۆ بەشداری لە سیناریۆکەدا کردووە. فیلمی Tierno verano de lujurias y azoteas (1992) فیلمێکی کۆمیدییە و گافینۆ دیێگۆ و ماریسا پارێدێس و ئیمانۆل ئاریاس ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. لە ساڵی ١٩٩٤ بە هەمان ئەکتەرەکان دەرهێنانی درێژەی فیلمی Las cosas del querer ی کردووە. دوای ساڵێک فیلمی گران سلالۆم (١٩٩٦)ی بڵاوکردەوە، کە سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ڕافایل ئەزکۆنا نووسراوە. لەم فیلمەدا خوانخۆ پویگکۆربێ و پیلار باردێم و چەندانی دیکە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. ساڵی دواتر دەرهێنانی بەرهەمێکی هاوبەشی ئیسپانی و ئەرجەنتینی کرد بە ناوی Sus ojos se cerraron y el mundo sigue andando (1997). لە ساڵی ٢٠٠٢ دەرهێنەری فیلمی Besos para todos بوو کە ئیما سوارێز و ئێلۆی ئازۆرین ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا و لە ساڵی ٢٠٠٤ فیلمی El año del diluvio کە وەرگێڕانی ڕۆمانەکەی ئێدواردۆ مێندۆزایە. دوایین فیلمی درێژی فیلمی Camarón (2005) بوو، کە لەگەڵ ئەلڤارۆ دێل ئامۆ سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە. فیلمەکە لەسەر بنەمای ژیاننامەی گۆرانیبێژی فلامینکۆ خۆسێ مۆنجی کروز، کامارۆن دی لا ئیسلا دروستکراوە، کە لەلایەن ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئۆسکار جاینادا لە کارەکتەرییەکی نایاب ژیانی پێدەبەخشرێت. فیلمەکە سێ خەڵاتی گۆیا بۆ باشترین دیزاینی جلوبەرگ، باشترین ماکیاژ و شێوازی قژ و باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا.فلمەکانی ئەکتەر (24)
She Walks in Darkness
2025
Cuento Chino
2019
Arrebatos
1998
Cerré los ojos y me hablaron las hormigas
2023
La casa de los retratos
2023
The Apostate
2015
What Have I Done to Deserve This?
1984
Matador
1986
A flor de piel (C)
1974
Howard Hawks, San Sebastián 1972
2003
Ida y vuelta
1968
The Last Rapture
2025
National Heritage
1981
The Impeccable Sinner
1987
Erotic Stories
1980