تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

David Greene

David Greene

لەدایکبوونی: 1921-02-22 شوێنی لەدایکبوون: Manchester, United Kingdom of Great Britain and Ireland [now UK] تێکڕای بەرهەم: 9

دەربارەی ئەکتەر

L. David Syms-Greene (بە ئینگلیزی : L. David Syms-Greene - ٢٢ی شوباتی ١٩٢١ - ٧ی نیسانی ٢٠٠٣)، لەدایکبووی لوسیوس دەیڤید سیمس برایان لیدەرمان، دەرهێنەری تەلەفزیۆنی بەریتانی بووە لە شاری مانچستەری ئینگلتەرا، لە ساڵی ١٩٥٣ کۆچی کردووە بۆ تۆرۆنتۆی کەنەدا، لەوێ لەگەڵ کەناڵی سی بی سی ڕاهێنانی لە بواری بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنیدا کردووە، دواتر ڕووی لە هۆلیوود لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کردووە. کاری هونەری گرین وەک ئەکتەری شانۆ و دەرهێنەر لە ئینگلتەرا لە ساڵی ١٩٤٨ دەستی پێکرد، لە ساڵی ١٩٥٠ لە فیلمی ئەسپی داردا دەرکەوت. لە هۆلیوود، گرین بە زنجیرە تەلەفزیۆنی و بەرهەمە فیلمە تەلەفزیۆنییەکانی ناسرا. لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە ٧ی نیسانی ٢٠٠٣ بەهۆی شێرپەنجەی پەنکریاسەوە، لە ئۆجای لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کرد.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.