تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

James Rodríguez

James Rodríguez

لەدایکبوونی: 1991-07-12 شوێنی لەدایکبوون: Cúcuta, Norte de Santander, Colombia تێکڕای بەرهەم: 3

دەربارەی ئەکتەر

جەیمس دەیڤد ڕۆدریگێز ڕوبیو لە دایکبووی ١٢ی تەمموزی ١٩٩١، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی کۆڵۆمبییە و وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر یان باڵ لە یانەی ڕایۆ ڤالیکانۆی لالیگا یاری دەکات و کاپتنی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیایە. وەک یەکێک لە باشترین یاریزانانی کۆڵۆمبی لە هەموو سەردەمێکدا دادەنرێت، بەهۆی تەکنیک و دید و لێهاتووییەکانی لە یاریکردندا ستایشی زۆری لێدەکرێت. زۆرجار بە جێنشینی هاونیشتیمانەکەی کارلۆس ڤاڵدێراما دادەنرێت. سەرەتای یاریکردنی لە یانەی ئینڤیگادۆ دەستیپێکرد، پاشان ڕووی لە یانەی بانفیڵدی ئەرجەنتین کرد، جەیمس لە ماوەی یاریکردنی لە یانەی پۆرتۆ لە ئەوروپادا ناسراو بوو، لە ماوەی سێ ساڵی یاریکردنی لە یانەکەدا چەندین نازناو و خەڵاتی تاکەکەسی بەدەستهێنا. لە ساڵی 2014، جەیمس لە یانەی مۆناکۆوە ڕووی لە یانەی ڕیال مەدرید کرد و بە بڕی 63 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید، لە ڕادامێل فالکاوی بردەوە و وەک گرانترین یاریزانی تۆپی پێی کۆڵۆمبی و یەکێک لە گرانترین یاریزانەکانی ئەوکاتە. لە یەکەم وەرزیدا لە تیپی ئەم وەرزەی لالیگا دەستنیشانکرا و خەڵاتی باشترین یاریزانی ناوەراستی لالیگای بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٧ بە خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی واژۆ کرد. لە هاوینی 2020 بەشێوەیەکی بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئێڤەرتۆنی پریمەرلیگ واژۆکرد، بۆ ماوەی یەک وەرز لەوێ مایەوە، دواتر پەیوەندی بە یانەی ڕایانی قەتەری و ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانیەوە کرد لە وەرزی 2021 و 2022. لە ساڵی ٢٠٢٣ و دوای ١٣ ساڵ لە جێهێشتنی ئەمریکای باشوور، بە پەیوەندیکردن بە یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی گەڕایەوە بۆ کیشوەرەکە. جەیمس یاری نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ تیپی خوار ٢٠ ساڵانی کۆڵۆمبیا دەستپێکرد و لەگەڵیاندا پاڵەوانێتی تۆلۆنی ٢٠١١ی بەدەستهێنا. پاشان کاپتنی تیپی خوار ٢٠ ساڵان بووە لە کاتی جامی جیهانی خوار ٢٠ ساڵانی ٢٠١١. بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لە پاڵەوانێتییەکەدا، بەردەوام لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بانگهێشت دەکرا بۆ پێکهاتەی پلە باڵاکان، لە مۆندیالی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ یاری کردووە، لە ساڵی ٢٠١٤ پێڵاوی زێڕینی بەدەستهێناوە و لە تیپی ئۆڵ ستارەکانی جامی پاڵەوانێتییەکەدا بووە. هەروەها لە ساڵانی 2015 و 2016 و 2019 و 2024 نوێنەرایەتی میللەتەکەی کردووە لە جامی ئەمریکادا و لە ساڵی 2016 میدالیای پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە و لە ساڵی 2024 گەیشتووەتە یاری کۆتایی، دووەمیان وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە خەڵاتی تۆپی زێڕینی وەرگرتووە.

فلمەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.