تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Max Cleland

Max Cleland

لەدایکبوونی: 1941-08-24 شوێنی لەدایکبوون: Atlanta, Georgia, USA تێکڕای بەرهەم: 8

دەربارەی ئەکتەر

جۆزێف ماکسوێڵ کلیلاند (بە ئینگلیزی : Joseph Maxwell Cleland ) لە ٢٤ی ئابی ١٩٤٢ - ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە و خەڵکی جۆرجیا بووە. ئەندامی پارتی دیموکرات بوو، پێشمەرگەیەکی دێرین و کەمئەندامی سوپای ئەمریکا بوو لە جەنگی ڤێتنام، وەرگری ئەستێرەی زیوین و ئەستێرەی برۆنزی بوو بەهۆی کردەوەی ئازایەتی لە شەڕدا، هەروەها سیناتۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو (١٩٩٧-٢٠٠٣). دوای ئەوەی لە جەنگی ڤێتنام گەڕایەوە و سێ ئەندامی جەستەی لەدەستدا، هەر زوو دوای چاکبوونەوەی لە برینەکانی هاتە ناو سیاسەتەوە. لە ساڵی ١٩٧١ تا ١٩٧٥ وەک سیناتۆری ویلایەتی جۆرجیا کاری کردووە. هەروەها لە ساڵی ١٩٧٧ تا ١٩٨١ لە سەردەمی سەرۆک جیمی کارتەر وەک کارگێڕی کاروباری پێشمەرگە دێرینەکان و لە ساڵی ١٩٨٢ تا ١٩٩٦ وەک وەزیری دەرەوەی جۆرجیا کاری کردووە پێش ئەوەی بۆ یەک خول لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەڵبژێردرێت. دوای جێهێشتنی ئەنجومەنی پیران لە ساڵی 2003، لە ساڵی 2003 تا 2007 لە دەستەی بەڕێوەبەری بانکی هەناردە و هاوردەکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاری کردووە، کە پۆستێکە لەلایەن سەرۆکایەتییەوە دەستنیشانکراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٧ وەک سکرتێری کۆمیسیۆنی شوێنەوارەکانی شەڕی ئەمریکا کاری کردووە.

زنجیرەکانی ئەکتەر (1)

سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.