تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Nathan West

Nathan West

لەدایکبوونی: 1978-09-29 شوێنی لەدایکبوون: Anchorage, Alaska, USA تێکڕای بەرهەم: 19

دەربارەی ئەکتەر

لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد ناتان لۆک وێست (بە ئینگلیزی : Nathan Luke West ) لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٧٨ لە دایکبووە، ئەکتەرێکی ئەمریکییە. وێست لە شاری ئەنکۆرەیج لە ویلایەتی ئەلاسکا لەدایکبووە. پێشتر لە تەمەنی هەرزەکاریدا گۆڵپارێزی هۆکی بووە بۆ یانەی جونیۆر ئەی پلایمۆس وەیلەرز لە خولی هۆکی ئۆنتاریۆ. ناتان لە قوتابخانەی ئامادەیی سێرڤیس لە ئەنکۆرەیج دەرچووە و لەوێ وەک پاشای ئاهەنگی دەرچوون هەڵبژێردرا. وێست سێ تاتۆی هەیە: لۆگۆی NHL لەسەر قۆڵی، خۆر لەسەر پشتی، تاتۆی مارڤین مەریخی لەسەر سەرەوەی ڕانی. لە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٠٢ لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی چایلەر لی هاوسەرگیری کردووە و پێکەوە سێ منداڵیان هەیە. دوای ئەوەی پێکەوە کاریان لەسەر سێتی فیلمی 7th Heaven یەکتریان کرد. یەکەم منداڵیان کوڕێکیان بەناوی نوح وایڵد وێست لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ لەدایک بووە، منداڵی دووەمیان کە کچێکە بەناوی تایلین لی وێست لە ئەیلولی ٢٠٠٦ لەدایک بووە، سێیەم منداڵیان کە کچێکی دووەمیان بەناوی ئەنیستۆن کای وێست لە ٧ی ئایاری ٢٠٠٩ لەدایک بووە، زاوای ئەو ئەکتەرە کریستوفر خەیمان لییە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا ناتان وێست، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.