تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Vanessa Kirby

Vanessa Kirby

لەدایکبوونی: 1988-04-18 شوێنی لەدایکبوون: Wimbledon, London, England, UK تێکڕای بەرهەم: 54

دەربارەی ئەکتەر

ڤانێسا نوالا کیربی (بە ئینگلیزی : Vanessa Nuala Kirby ) لە ١٨ی نیسانی ١٩٨٨ لەدایکبووە. ئەو بە ڕۆڵی شازادە مارگریت لە زنجیرە درامای نێتفلیکس تاج (2016-2017)دا بۆ ناوبانگێکی نێودەوڵەتی بەرزبووەوە، کە بەهۆیەوە خەڵاتی بافتا بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بەدەستهێنا. بەهۆی ڕۆڵی لە فیلمی پارچەی ژنێک (2020)، جامی ڤۆڵپی بۆ باشترین ئەکتەری کچ بەدەستهێنا. پاڵێوراوی خەڵاتی ئەکادیمیای بۆ باشترین ئەکتەری کچ وەرگرت.  کیربی یەکەم کاری نواندنی پیشەگەرانەی لەسەر شانۆ ئەنجامدا، بە ڕۆڵی ستایشی لە شانۆنامەکانی هەموو کوڕەکانم (٢٠١٠)، خەونی شەوێکی ناوەڕاستی هاوین (٢٠١٠)، ژنەکان ئاگاداری ژنان بن (٢٠١١)، سێ خوشک (٢٠١٢) و وەک ستێلا کۆڤاڵسکی لە فیلمی A Streetcar Named Desire (٢٠١٤). هەروەها لە فیلمە ئەکشنەکانی Mission: Impossible – Fallout (2018)، Hobbs & Shaw (2019)، و The Fantastic Four: First Steps (2025) بەشداری کردووە، هەروەها ڕۆڵی ئیمپراتۆر جۆزێفین لە درامای مێژوویی ناپلیۆن (2023)دا بینیوە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیاوە وەرگیراوە Vanessa Kirby، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.