Paula LaBaredas
لەدایکبوونی: 1982-07-06
شوێنی لەدایکبوون: Portugal
تێکڕای بەرهەم: 15
دەربارەی ئەکتەر
پاولا خانمە ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی پورتوگالییە، ناوی لەدایکبوونی پاولا ماریا ئیستیڤێس لابەرێداسە. لە شارۆچکەیەکی بچووکی پورتوگال لە ماڵی داپیرەی لەدایک بووە. لە تەمەنی دوو ساڵیدا خێزانەکەی بۆ ژیانێکی باشتر کۆچیان کرد بۆ ئەمریکا. کاتێک پاولا گەیشتە ئەمریکا و بە گومرگیدا تێدەپەڕی هۆشی لەدەستدا و هەناسەدانی وەستا. پەرستارێک لە شوێنی ڕووداوەکە هەوڵیدا زیندوو بکاتەوە بەڵام شکستی هێنا و بە مردوویی ڕاگەیەندرا. بە شێوەیەکی موعجیزەئامێز چەند ساتێک دواتر پاولا هۆشی هاتەوە. لە ئێستادا پاولا زیاتر بە پارۆدییەک ناسراوە کە دروستی کردووە بە ناوی، کچە سێڵفی پارۆدی کچێکی باربی. لەگەڵ ڕیچارد هاچ ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و زنجیرەیەکی وێبی بەرهەمهێناوە، بە ناوی پڕۆژەی بکوژی سیلیکۆن. ئەو هاوبەشی بەرهەمهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی لەسەر کۆسپلەی کردووە بە ناوی، کۆمیککۆسپلەی. پاولا وەک مۆدێلێک لە چەندین بلۆگی وەک سپۆرت ئیلسترەیتددا بەشداری کردووە و بە بەردەوامی لە بڵاوکراوەکاندا دەرکەوتووە. پاولا هەمیشە بەرەو ڕۆحانیەت و ژیانی تەندروست ڕاکێشراوە. ئەو پراکتیزە دەکات، یۆگا، ڕێیکی، چارەسەری کریستاڵ و پێسکاتاریانە.فلمەکانی ئەکتەر (15)
Paul
2011
The Wrong Teacher
2018
Attack of the 50 Foot Cheerleader
2012
Bachelor Party 2: The Last Temptation
2008
Showgirls 2: Penny's from Heaven
2011
Camel Spiders
2011
The Wrong Stepmother
2019
Boy Toy
2011
The Last Eve
2004
Until the Night
2004
Blue Dream
2013
Alongside Night
2014
Axe to Grind
2015
Crustacean
2009
Unbreakable Souls
2015