Raymond Burr
لەدایکبوونی: 1917-05-21
شوێنی لەدایکبوون: New Westminster, British Columbia, Canada
تێکڕای بەرهەم: 169
دەربارەی ئەکتەر
ڕیمۆند ویلیام ستایسی بور (بە ئینگلیزی : Raymond William Stacey Burr ) (٢١ی ئایاری ١٩١٧ - ١٢ی ئەیلوولی ١٩٩٣) ئەکتەرێکی کەنەدی بووە، بە پلەی یەکەم بە ڕۆڵی سەرەکی لە دراما تەلەفزیۆنییەکانی پێری مەیسۆن و ئایرۆنساید ناسراوە. سەرەتای کاری نواندنی ڕۆڵی لە برادۆی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و فیلمدا بینیوە، بەزۆری وەک خراپەکار. لە ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٦١ دوو خەڵاتی ئیمی بەدەستهێنا بەهۆی ڕۆڵی پێری مەیسۆن، کە بۆ ماوەی نۆ وەرز لە نێوان ساڵانی ١٩٥٧ بۆ ١٩٦٦ ڕۆڵی گێڕا، دووەم زنجیرەی بەناوبانگی بەناوی ئایرۆنساید، شەش پاڵێوراوی ئیمی و دوو پاڵێوراوی گۆڵدن گڵۆبی بەدەستهێنا. هەروەها بە ڕۆڵی ستیڤ مارتن ناسراوە لە هەردوو فیلمی گۆدزیلا، پاشای ئەهریمەنەکان! و گۆدزیلا 1985. جگە لە نواندن، بور خاوەنی بزنسێکی ئۆرکیدی بوو و دەستی کردبوو بە گەشەپێدانی باخێکی ترێ. کۆکەرەوەی شەراب و هونەر بوو، زۆر حەزی لە چێشت لێنان بوو. دوای مردنی بەهۆی شێرپەنجەوە لە ساڵی ١٩٩٣، ژیانی کەسیی بور کەوتە ژێر پرسیارەوە، چونکە وردەکارییەکانی ژیاننامە ناسراوەکەی پێدەچوو پشتڕاست نەکرێتەوە. وردە وردە دەرکەوت کە ڕەنگە بور چیرۆکێکی ژیانی داڕشتبێت کە هاوڕەگەزبازییەکەی شاردبێتەوە.فلمەکانی ئەکتەر (125)
Rear Window
1954
Airplane II: The Sequel
1982
Godzilla, King of the Monsters!
1956
Godzilla 1985
1985
A Place in the Sun
1951
His Kind of Woman
1951
Delirious
1991
Station West
1948
The Blue Gardenia
1953
Godzilla
1977
Adventures of Don Juan
1948
Pitfall
1948
A Man Alone
1955
M
1951
Crime of Passion
1956