Irina Björklund
لەدایکبوونی: 1973-02-07
شوێنی لەدایکبوون: Danderyd, Stockholms län, Sweden
تێکڕای بەرهەم: 55
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد ئیرینا بیۆرکلوند (Irina Björklund) لە دایکبووی ٧ی شوباتی ١٩٧٣، ئەکتەری فینلەندییە. بیۆرکلوند لە شاری داندەرید لە ویلایەتی ستۆکهۆڵم لەدایکبووە بەڵام بە خێرایی لەگەڵ خێزانەکەیدا ڕوویان لە فینلاند کردووە.[پێویستە وەرگێڕان] لە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنیەکاندا ڕۆڵی گێڕاوە. هەندێک فیلمی ناسراو بریتین لە Rukajärven tie (int. Ambush)، Levottomat (int. Restless)، Minä ja Morrison (int. Me and Morrison)، و Vieraalla Maalla (int. Land of Love). بیۆرکلوند هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری فینلەندی پیتەر فرانزێن کردووە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٧ بیۆرکلوند یەکەم منداڵیان بوو کە کوڕێک بوو. بیۆرکلوند لە ساڵی ١٩٩٩ ڕووی لە ئەمریکا کردووە، ئێستا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە شاری لۆس ئەنجلۆس دەژی. هەروەها لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا لە فەرەنسا ژیاوە. بە شێوەیەکی ڕوان بە زمانی فینلاندی، سویدی، فەرەنسی، ئینگلیزی و هەروەها هەندێک زمانی ڕووسی و ئیسپانی قسە دەکات.[پێویستە ئاماژە بکرێت]. لە ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٦ لە ئەکادیمیای شانۆی فینلاند خوێندوویەتی.[پێویستە وەرگێڕان] قوتابخانەکەی بەجێهێشت کاتێک سڤێنسکا تیتەرن (شانۆی سویدی لە هێلسنکی) بەکرێی گرت. لە ساڵی ١٩٩٩ خەڵاتی جوسی وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی پێبەخشرا بەهۆی ڕۆڵی میلا لە فیلمی Minä ja Morrison. خەڵاتی ئەستێرەی تەقەکردن لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە ساڵی ٢٠٠٤ پێبەخشرا.[پێویستە وەرگێڕان] لە ئەیلوولی ٢٠١٠، ژیانی پیشەیی بیۆرکلوند لە ئەمریکا بازدانێکی بەخۆیەوە بینی، کاتێک ڕۆڵێکی بچووکی لە فیلمی ئەمریکیدا هەبوو،[١] شانبەشانی جۆرج کلۆنی.[2] ڕۆڵی خۆشەویستەکەی کلۆنی بە ناوی ئینگرید بینی. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Irina Björklund، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.فلمەکانی ئەکتەر (40)
زنجیرەکانی ئەکتەر (15)
The Walking Dead: Daryl Dixon
2023
Maigret
1991
Kaverille ei jätetä
1999
Kaverille ei jätetä
1999
Kaverille ei jätetä
1999
Team Ahma
1998
Karjalan kunnailla
2007
Talismanen
2003
Peacemaker
2020
Isabella
2006
The Case
Inget Ljus i Tunneln
2011
Möbelhandlarens dotter
2006
Nästan unplugged
2015
Lapin kullan kimallus
2001