Kofi Annan
لەدایکبوونی: 1938-04-08
شوێنی لەدایکبوون: Kumasi, Ghana
تێکڕای بەرهەم: 13
دەربارەی ئەکتەر
کۆفی عەتا ئەنان (بە ئینگلیزی : Kofi Atta Annan ) لە ٨ی نیسانی ١٩٣٨ - ١٨ی ئابی ٢٠١٨، دیپلۆماتکارێکی غانای بووە و لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٦ وەک حەوتەمین سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە. دامەزرێنەر و سەرۆکی دامەزراوەی کۆفی ئانان بووە، هەروەها سەرۆکی ڕێکخراوی The Elders بووە کە ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن نێڵسۆن ماندێلا دامەزراوە. ئانان لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کردووە و لە ئۆفیسی جنێڤی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاردەکات. دواتر لە چەندین پۆستدا لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات، لەوانەش وەک جێگری سکرتێری گشتی بۆ ئاشتیپارێزی لە نێوان ئازاری ١٩٩٢ تا کانوونی دووەمی ١٩٩٦ کاری کردووە، لە ١٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە وەک ئەمینداری گشتی دەستنیشانکرا و دواتر لەلایەن ئەنجومەنی گشتیەوە پشتڕاستکرایەوە، بەمەش بووە یەکەم ئەفسەر کە لە خودی ستافی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردرا. لە ساڵی ٢٠٠١ بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧دا بان کی مون پۆستی ئەمینداری گشتیی گرتەوە. ئانان وەک ئەمینداری گشتی چاکسازی لە بیرۆکراسی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز (بەتایبەت لە ئەفریقا) کرد و پەیماننامەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکانی دەستپێکرد. ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی فراواننەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش و دوای لێکۆڵینەوە لە بەرنامەی نەوت بۆ خۆراک ڕووبەڕووی داوای دەستلەکارکێشانەوەی بووەوە، بەڵام تاڕادەیەکی زۆر لە گەندەڵی کەسی بێبەری کرا. دوای کۆتایی هاتنی خولی ئەمینداری گشتی، لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوەی کۆفی ئەنانی دامەزراند بۆ کارکردن لەسەر پەرەپێدانی نێودەوڵەتی. لە ساڵی ٢٠١٢، عەنان نوێنەری تایبەتی هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمکاری عەرەبی بوو بۆ سوریا بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا. ئانان دوای ئەوەی بێزار بوو لە پێشکەوتنی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، وازی لە پۆستەکەی هێنا. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦، ئانان بۆ سەرکردایەتیکردنی کۆمیسیۆنێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە قەیرانی ڕۆهینگیا دەستنیشانکرا. لە ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە و پرسەی دەوڵەتی بۆ کراوە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Kofi Annan، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.فلمەکانی ئەکتەر (11)
The Corporation
2003
The Diplomat
2015
Jane's Journey
2011
Atomic: History Of The A-Bomb
2019
The Peacekeepers
2005
Soros
2019
Ghosts of Rwanda
2004
Huwelijk kroonprins Willem-Alexander en Máxima Zorreguieta
2002
Kofi Annan: Center of the Storm
2003
Broken Promises: The United Nations at 60
2005
The Diplomat
2000