Bernhard Wicki
لەدایکبوونی: 1919-10-28
شوێنی لەدایکبوون: St. Pölten, Austria
تێکڕای بەرهەم: 83
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیا، ئینسایکلۆپیدیای ئازاد. بێرنارد ویکی (بە ئینگلیزی : Bernhard Wicki ) (٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ لە شاری سانت پۆلتن لە نەمسا - ٥ی ژانویەی ٢٠٠٠ لە شاری میونشن) ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمی نەمسایی بووە. ویکی لە شاری برێسلاو بابەتەکانی وەک مێژووی هونەر، مێژوو و ئەدەبیاتی ئەڵمانی خوێندوویەتی. لە ساڵی ١٩٣٨دا گواسترایەوە بۆ شاوسپیێلشول دێس ستاتلیچن شاوسپیلهاوس (قوتابخانەی دراما) لە بەرلین. لە ساڵی ١٩٣٩ بەهۆی ئەندامێتی لە بوندیشن یوگەند بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ئۆردوگای کۆکردنەوەی ساکسنهاوزن زیندانی کرا. دوای ئازادکردنی ڕووی لە ڤیەننا کرد، پاشان لە ساڵی ١٩٤٤ بۆ سویسرا. دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم، لە زۆر فیلمدا ڕۆڵی گێڕاوە، وەک فیلمی Die letzte Brücke (1953) و Es geschah am 20. Juli (1955). هەروەها فۆتۆگرافەر بوو. یەکەم هەوڵی دەرهێنانی دوای سێ ساڵ بە فیلمی دیکۆمێنتاری Warum sind sie gegen uns? (١٩٥٨). بە فیلمی دژە جەنگی ساڵی ١٩٥٩ بە ناوی Die Brück ناوبانگی جیهانی بەدەستهێنا. ساڵی 1961 خەڵاتی ورچی زیوینی بۆ باشترین دەرهێنەر لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین بۆ فیلمی موعجیزەی باوک مەلاکیای بەدەستهێنا. دوای مردنی لە ساڵی ٢٠٠١، سندوقێک دەستیپێکرد و ناوی لێنرا لە میونشن، سندوقی یادەوەری بێرنارد ویکی. لە ساڵی ٢٠٠٢ەوە خەڵاتی فیلمی بەخشیوە بە ناوی "پرد" کە بە خەڵاتی ئاشتی دادەنرێت. خەڵاتێکی دیکە لە ساڵی ٢٠٠٦ بە بڕی ١٥ هەزار یۆرۆ بەخشرا، کە خەڵاتێکە لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە شاری ئێمدن دراوە، پاترۆنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم بووە لە ئێمدن-نۆردنی کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٠ دەستی پێکردووە. سەرەتا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەگنێس فینک کرد کە هاوکارێکی نواندن بوو، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلیزابێس ئەندریس کرد کە هاوکارێکیشە. لە فیلمی دیکۆمێنتاریی Verstörung - und eine Art von Poesie (حوزەیرانی ٢٠٠٧)، ئەلیزابێس ویکی-ئەندریس ژیان و کارەکانی بۆ ویکی نیشان دا. لە گۆڕستانی نیمفنبێرگەر لە شاری میونشن (گۆڕی ژمارە ٤-١-٢٣) بە خاک سپێردرا. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Bernhard Wicki، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیافلمەکانی ئەکتەر (64)
Paris, Texas
1984
Es wird alles wieder gut
1957
Graf Öderland
1968
Junges Herz voll Liebe
1953
Die Nashörner
1961
Domino
1982
Royal Baths
1993
Das Geheimnis
1994
Circus of Love
1954
Königin Luise
1957
The Left-Handed Woman
1978
La Notte
1961
Death Watch
1980
Prisoners of Love
1954
Double Destiny
1954
زنجیرەکانی ئەکتەر (19)
The Old Fox
1977
The Old Fox
1977
Derrick
1974
Derrick
1974
A Case For Two
1981
Bambi
1948
The Commissioner
1969
The Commissioner
1969
German Film Award
1951
Grimme Award
1964
Bavarian Film Awards
1979
Stars in the Ring
1959
The Legacy of Guldenburgs
1987
I promessi sposi
1989
Je später der Abend
1973