تازەترینەکان

بەختی خۆت تاقی بکەرەوە!

فلمێکی بەخت و نایابت بۆ هەڵدەبژێرین بە هەڕەمەکی

Guy Hamilton

Guy Hamilton

لەدایکبوونی: 1922-09-16 شوێنی لەدایکبوون: Paris, Ile-de-France, France تێکڕای بەرهەم: 17

دەربارەی ئەکتەر

مێرڤین ئیان گای هامیلتۆن، DSC (بە ئینگلیزی : Mervyn Ian Guy Hamilton, DSC ) دەرهێنەری سینەمای ئینگلیزی بووە. هامیلتۆن لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەدایکبووە کە دایک و باوکی ئینگلیزی لەوێ دەژیا. لە سەردەمی داگیرکاری نازییەکان لە فەرەنسا مایەوە، لە بەرخۆدانی فەرەنسادا چالاک بوو. دوای کۆتایی هاتنی جەنگ، وەک یاریدەدەری کارۆل ڕید لە فیلمەکانی وەک بت کەوتوو (١٩٤٨) و پیاوی سێیەم (١٩٤٩) کاری کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٩٥٢ بە یەکەم فیلمی زەنگەرە ڕووی لە دەرهێنان بکات، لە ساڵانی ١٩٥٠ تا هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ٢٢ فیلمی دروست کردووە، لەنێویاندا چوار قیستی زنجیرەی جەیمس بۆند، کە لەسەر بنەمای ڕۆمانەکانی ئیان فلیمینگ بووە. لە سەردەمێکدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی نائۆمی چانس کردووە. وەسفکردنی سەرەوە لە وتارەکەی ویکیپیدیا Guy Hamilton، مۆڵەتی بەپێی CC-BY-SA، لیستی تەواوی بەشداربووان لە ویکیپیدیا.
سرووسی نوێ

ئەزموونێکی جیاواز لە سەیرکردنی فیلم

دەتوانیت لە ڕێگەی مۆبایل، تابلێت، کۆمپیوتەر یان شاشەی زیرەکی ماڵەکەتەوە بینەری هەزاران کاتژمێر لە فیلم و زنجیرە ببیت بەبێ بینینی هیچ ڕێکلامێکی بێزارکەر.