Sheila Bromley
لەدایکبوونی: 1911-10-31
شوێنی لەدایکبوون: San Francisco, California, USA
تێکڕای بەرهەم: 120
دەربارەی ئەکتەر
لە ویکیپیدیاوە شیلا برۆملی، (٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩١١ - ٢٣ی تەمموزی ٢٠٠٣) ئەکتەری تەلەفزیۆنی و سینەمایی ئەمریکی بووە. ئەو بە ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی بی ناسراوە کە زۆربەیان فیلمەکانی ڕۆژئاوایی ئەو سەردەمەن. لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە، لە ساڵانی ١٩٣٠ بە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای مۆنۆگرام پیکچەرز دەستی بە کاری هونەری کردووە. بۆ یەکەمجار وەک شیلا لیگەی ناوی لێنرا کە لە فیلمی وێستەرنەکانی ساڵی ١٩٣٠ شانبەشانی تۆم تایلەر ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕا. زۆرجار لەگەڵ کێن ماینارد، هوت گیبسۆن، جۆنی ماک براون، بیل کۆدی و دیک فۆران ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. شانبەشانی بیل کۆدی لە فیلمەکانی Land of Wanted Men (1932)، جۆن واین لە فیلمەکانی Westward Ho (1935)، Lawless Range (1935) و Idol of the Crowds (1937) ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. لە ساڵی ١٩٤٤ برۆملی لە بەرهەمی گەشتیاری فیلمی Good Night Ladies دەرکەوت. لە تەلەفزیۆندا ڕۆڵی میوانی لە ئەڵقەکانی فیلمەکانی ڕاوهاید، لوسیم خۆشدەوێت و پێری مەیسۆن بینی. لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا زۆرجار لە کۆمپانیای یو ئێس ئۆ کاردەکات، بەردەوام بوو لەو خزمەتگوزارییە تا جەنگەکە لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتایی هات، لەوێ هاوسەرەکەی جایرۆس بێلامی ناسی. ئەو لە ژیانی هونەریدا حەفتا و پێنج فیلمی بەدەستهێناوە، کە حەڤدە فیلمیان فیلمی ڕۆژئاوایی بوون، کە زیاتر بەو فیلمانە ناسراوە. برۆملی خانەنشین بووە لە فیلم و لە ناوچەی لۆس ئەنجلۆسی گەورە ژیاوە تا ساڵی ٢٠٠٣ لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.فلمەکانی ئەکتەر (72)
Judgment at Nuremberg
1961
A Star Is Born
1954
Hotel
1967
Working Girls
1931
Reformatory
1938
There's Always Tomorrow
1956
The Merry Widow
1934
The Lawless Eighties
1957
Texas Pioneers
1932
Horse Feathers
1932
Ice Palace
1960
Cool and Lam
1958
Desert Phantom
1936
Lawless Range
1935
Girls About Town
1931